ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمە، سێ هاونیشتمانی بە ناوەکانی “مامۆستا محەممەدمیرزا ڕەحمانی” خەڵکی گوندی دانیشووی گوندی “تروەرێز”، “جەبار ئیبراهیمی” خەڵکی گوندی “تەختیزەنگی” و دانیشتووی شاری کامێران و “هێمن ئیبراهیمی” خەڵکی گوندی “کۆرەدەرەڵ سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی جەبار ئیبراهیمی، مۆبایلی خۆی و هاوسەرەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
پێشتر چاونیوز هەواڵی دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانییەکی دیکەی خەڵکی کامێران بە ناوی “مووسا تابێعی”ی بڵاو کردبووەوە.