شەممە ٣١ی جۆزەردان، سێ هاونیشتمانیی خەڵکێ گوندی کۆسەکەرێز سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی “ئومید ڕەش، ئەسعەد ڕەسووڵزادە و نوورەدین دودکانلوو میلان”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانیش، هاونیشتمانییەک بە ناوی “کەیوان مامە گۆلی” خەڵکی گوێکتەپەی ئەم شارە، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوان، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
شایانی باسە کە؛ لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاونیشتمانیی تری خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “سرووش یووسفزادە، مێهران خەدیری پوور و پوریا نەسیری”، لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرابوون.