ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، هاونیشتمانییەکی دیکەی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی “مۆحسێن دەهار”، خەڵکی گوندی “سینگان”ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پێشتر “چاونیوز” هەواڵی دەسبەسەرکردنی سێ مێرمناڵی تەمەن ١٦ و ١٧ ساڵە بە ناوەکانی “زانیار شادیخا”، “دیار گەرگوول” و “ئالان تابناک”ی خەڵکی گوندی سینگانی بڵاوکردبووەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی ئەم چەند هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بنەماڵەکانیان لە بێخبەری تەواودا دەژین.





