چاونیوز: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردن لە شارەکانی کوردستان، هاووڵاتییەکی کوردستان دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلی حاتەمی”، تەمەن ٢٤ و خەڵکی ناوچەی بەدرە، لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شایانی باسە، هەتا کاتی کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کوردستانە کراوە.





