چاونیوز: هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەسبەسەرکردنی نایاساییی هاووڵاتییانی کورد بەردەوامن.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کامێران، بە ناوی “کاوە مونتەزری”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
هەر لەم پێوەندییەدا، بەپێی هەواڵێک کە لە کوردپا بڵاو بووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان، بە ناوی “سیاوەش محەممەدی، ٢٦ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم دوو کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





