فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، سەبارەت بە داخستنی ناوەندی مەدەنیی “کافەکتێبی ئەندێشە” لە لایەن ئیتتلاعاتی پیرانشارەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-12-15
  • کات: 07:53

چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار سەبارەت بە داخرانی کافەکتێبی “ئەندێشە”ی ئەو شارە و بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەرانبەر بە بەڕێوەبەران و ئەندامانی ئەو ناوەندە لە ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەز، بە بڵاو پەیامێک ئەو هەوڵەیان بەتوندی مەحکووم کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

کوردستانییانی هێژا، چالاکانی مەدەنی و هۆگرانی کتێب و خوێندنەوە!

هەر وەکوو ئاگادارن، بە بڕیارێکی تەواو نایاسایی و داسەپاو، لە ڕۆژی ٢٢ی سەرماوەزدا، ناوەندی مەدەنیی کافەکتێبی ئەندێشەی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتتلاعاتەوە داخرا.

کافەکتێبی ئەندێشە، وەکوو ناوەندێکی مەدەنیی شوێندانەر و خاوەن‌گوتار، لە ماوەی شەش ساڵی مێژووی پڕدەسکەوتی خۆیدا، هەر زوو بوو بە ڕێکخراوەی جێ‌متمانە و خۆشەویستی توێژە جیاجیاکانی خەڵکی پیرانشار و هەروەتر بە بەرزکردنەوەی درووشمی “کافەکتێبی ئەندێشە، بێشکەی بەرهەم‌هاتنی بیری ئازاد” بوو بە دەنگی زوڵاڵی مافویستیی چالاکانی مەدەنی و بە بەڕێوەبردنی کۆمەڵێک کۆڕبەند، پانێلی زانستی، چالاکیی پەروەردەیی و مەیدانی و هتد، جێپەنجەی خۆی لەسەر نەخشی شوناسخوازانەی گەلی خۆیدا جێ هێشت.

بە شانازییەوە لە ساڵانی ڕابردوودا ئێمەش وەک ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، هاوکات لەگەڵ ئەکتی پەروەردەیی، توانیمان لە توێی کۆمەڵێک کاری مەیدانیی هاوبەشدا، لەوانە کەمپەینەکانی کرماشان و کۆتۆل، لەگەڵ ناوەندی مەدەنیی کافەکتێبی ئەندێشە و بە پاڵپشتیی خەڵکەکەمان، ئەرکی نیشتمانیمان بە جێ بگەیێنین و بێگومان ئەم چالاکییە هاوبەشانە وەک لاپەڕەیەکی زێڕینی ڕابردووی ڕێکخراوەکەمان دەنرخێنین.

لێرەدا جەخت دەکەینەوە کە هێرشکردن بە چەک بۆ سەر ناوەندی مەدەنیی ئەندێشە، بە هێرشکرانە سەر کتێب، کتێبخانە و ڕەوتی پێشکەوتنخوازی دەزانین و پێمان وایە بەکارهێنانی توندوتیژی لە بەرانبەر ناوەندێکی مەدەنی، پێشاندەری ئەوپەڕی بێدەسەڵاتی و شکستی ڕاستەقینەی تفەنگ لە بەرانبەر قەڵەمدایە!

هەر بۆیە، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، داخرانی ناوەندی کافەئەندێشە و دەکارکردنی توندوتیژی بەرانبەر بە هەڵسووڕاوانی ئەم ناوەندە، بەتوندی شەرمەزار و مەحکووم دەکات.

لە کۆتاییدا، دڵنیایی دەدەینەوە بە هاوشارییان و هاووڵاتییان، کە گوشارەکان ناتوانن ڕێگری بکەن لە بەرەوپێشچوونی خەباتەکەمان و بەم هەوڵانە، چالاکیی مەدەنی لە پیرانشار ناوەستێت؛ بەڵکوو بەگوڕتر لە جاران درێژەی پێ دەدرێت.

ورەتان بەرز، هەنگاوتان بەردەوام!

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی

بابەتی پێوەندیدار

دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی چالاکانی لوڕ بەردەوامە

2026-07-08
کوشتنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە

2026-07-07
دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاوژینێکی هونەرمەند

لاوێکی مەهابادی لەلایەن مۆرەیەکی کۆماری ئیسلامییەوە کوژرا

2026-07-02
بانکی زیندانیانی سیاسی

by IKHRC

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-12-15
  • 07:53

Next Post
چوار چالاکی سنفی و مەدەنی بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کران

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی