چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژان و هەفتەکانی ڕابردوو، دوو دیاردەی خۆکوژی لە کوردستاندا ڕوویان داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان، سەربە پارێزگای سنە، بە ناوی “سەید ڕامین حوسێنی”، ناسراو بە “بریا خان”، کوڕی سەید مەحموود، کە خێزاندارە و منداڵی هەیە، بە هۆی گوشار و قورساییی ژیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە، هەر لەم پێوەندییەدا، لە هەفتەکانی ڕابردوو، لەیلا ڕەزایی، شاعێر و ڕووناکبیر کە خاوەن چەندین بەرهەمی شێعرییە، بە هۆکاری گوشاری ژیان و دەروونییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.





