ئەمڕۆ هەینی ١٤ی خەرمانان، ڕێبین گۆرانی ١٨ ساڵە، لاوی خۆبەخش و ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی “ساوا” سەر بە مەریوان، کە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری ئەنقەستی دارستانەکانی هەنجیران تووشی کێشەی هەناسەکێشان ببووە، گیانی لەدەست دا.
ناوبراو ١١ ڕۆژ پێش، دوای ئەوەی تووشی تەنگەنەفەسی بوو، بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گوازرایەوە و دواتر بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەکەی، ڕەوانەی سنە کرا و لە بەشی ICUی نەخۆشخانەی تەوحید خەوێندرا، بەڵام هەوڵی پزیشکان بێئەنجام مایەوە و گیانی بەخت کرد.





