چاونیوز: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە نوێترین کردەوەکانیاندا بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستیان داوەتە ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە چاونیوز گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر هۆڵێکی وەرزشی لە ئیلام، زەهرا نەزەری، هاووڵاتیی ٣٤ ساڵەیان بەبێ حوکمی قەزایی و بە بەکارهێنانی زەبری هێز دەسبەسەر کرد.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هێزەکان دوای دەسبەسەرکردنی ئەم کچە، بۆ نەهێشتنی شوێنەواری ئەو کردەوەیە، دەستیان بەسەر میمۆریی کامێراکانی چاودێریی هۆڵەکەدا گرتووە و سڕیویانەتەوە.
هیچ کام لە دامەزراوە ئەمنییەکان بەرپرسایەتیی ئەم دەسبەسەرکردنەیان لە ئەستۆ نەگرتووە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی، بێئەنجام ماوەتەوە.
ئەم شێوازە لە دەسبەسەرکردن و سڕینەوەی بەڵگەکان، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ئەمنییەت و تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە زیاتر کردووە.





