چاونیوز: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارەدا ڕفێنراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە، ٢۵ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی موسلێم چراغی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لە شوێنی کارەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێنراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیران و هەروەها دۆخی تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





