فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
ڕاگەیەندراوی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لەهەمبەر ناڕەزایەتییەکانی ناوچەی ئەهواز

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-07-26
  • کات: 16:53

چاونیوز: سەرکوتی پڕلە توندوتیژیی خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانەی خەڵکی عەرەب و باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران کە هاوپێوەندی خۆیان دەگەڵ ئەهواز دەربڕیبوو، بەتوندی مەحکووم دەکەین و داوا لە دامەزراوە مافی مرۆڤییەکان و وڵاتانی دەروەستی دێموکراتیک دەکەین لە بەرامبەر توندووتیژی و پیشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە سەرکوت کەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەموو توانا و دەرفەتێک کەڵک وەربگرن.

هەروەها لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: “ژینۆساید”ـێکی دیکەی ژینگەیی وەک ئەهواز لە کوردستان بەڕێوەیە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەی بەرەوەیە:

نەتەوە جۆربەجۆرەکانی ئێران!

خەڵکی هێژا و زامداری ئەهواز!

ناڕەزایەتییە بەرحەقەکانی ئەم دواییانەی نەتەوەی عەرەب لەهەمبەر کێشەی بێ ئاوی و سەرکوتی پڕ لە توندووتیژی هێزە ئەمنیەتییەکان هەموو ویژدانێکی وشیاری خەمبار کردووە. خەڵکانێک کە لەم سەدەیەی دوایی بەپاساوی جۆراوجۆر تووشی کێشە و هەڵاواردن بوونە، جوگرافیایەک کە سەرچاوەی سووتەمنی فوسیلی و ئاوگەلی شیرنە بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەری لێوەشاوە و هەڵاواردنی سیستەماتیک تاڵان و وێران دەکرێ و کۆچی لاوان و چینی هەڵکەوتەی، هەروەها پەرەسەندنی چەندقاتی گرفتە کۆمەڵایەتییەکان، جێگای نیگەرانییە.

سەرچاوەکانی ئاوی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەهۆی کەترەخەمی و نەزانیی حکومەتەوە خەساری بینیوە. کەڵک وەرگرتنی لەڕادەبەدەری ئاوی ژێرزەوی بۆ پڕۆژە زەبەلاحەکان، ڕەوشی ئاوی ئەو وڵاتەی قەیراناوی کردووە، لە نیشانەکانی ئەم دۆخە، ویشک بوونی دەریاچەکان، ڕووبار و تاڵاوەکان، داتەپینی زەوی، لافاوەکانی زیخ و تۆز، داڕزانی گڵ و زیادبوونی چۆلگەیە.

لەم چەند ساڵەی دوایی بە وەڕێخستنی پڕۆژەگەلی وێرانکەر و بێ توێژینەوەی وەک ئەهواز، ڕەوتی گواستنەوەی ئاوەکانیی کوردستان بۆ دەرەوەی ئەم جوگرافیایە، لە داهاتوویەکی نزیک دا مەترسی ویشک بوونی کانیاوەکان، داتەپینی زەوی و ویشک بوونی سەرچاوە ئاوە ژێرزەوینییەکانی هەیە. کە ئەمە هەر ئێستا لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان بە کوێربوونەوەی کانی و چاڵاوەکان کەبۆ کەڵک وەرگرتنی وەرزێران لێدرابوو دەبینین. ئەمە جۆرێک “ژینۆساید”ـی ژینگەییە. هیچ بەڵگەیەکی زانستی بۆ گواستنەوەی ئاوەکان، نەمانی ئاواییەکان و کۆچی زۆرەملێی خەڵک، وێران کردنی دارستانەکان و ژێرئاو کەوتنی زەوی و زارێکی زۆری جوتیاران، گۆڕینی ڕەوتی رووبارەکان و دەیان کێشە و گرفتی دیکە لە کوردستان بوونی نییە.

“ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” وێڕای هاودەردی دەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان خۆی بەهاوخەمیان دەزانێ و داواکارە هەرچی زووتر ئەو ڕەشبگیرییە کۆتایی پێ بێ و گیراوانیش بێ هیچ شەرتومەرجێک ئازاد بکرێن. هەروەها سەرکوتی پڕلە توندوتیژی ناڕەزایەتیی ئاشتی خوازانەی خەڵکی عەرەب و باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران کە هاوپێوەندی خۆیان دەگەڵ ئەهواز دەربڕیبوو، بەتوندی مەحکووم دەکەین و داوا لە دامەزراوە مافی مرۆڤییەکان و وڵاتانی دەروەستی دێموکراتیک دەکەین لە بەرامبەر توندووتیژی و پیشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە سەرکوت کەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەموو توانا و دەرفەتێک کەڵک وەربگرن.

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ بەرامبەر دەگەڵ ٢٦ی ژوئیەی ٢٠٢١

بابەتی پێوەندیدار

دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی چالاکانی لوڕ بەردەوامە

2026-07-08
کوشتنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە

2026-07-07
دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاوژینێکی هونەرمەند

لاوێکی مەهابادی لەلایەن مۆرەیەکی کۆماری ئیسلامییەوە کوژرا

2026-07-02
بانکی زیندانیانی سیاسی

by IKHRC

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-07-26
  • 16:53

Next Post
دەسبەسەر کردنی سێ هاونیشتمانی لە بۆکان

دەسبەسەر کردنی سێ هاونیشتمانی لە بۆکان

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی