فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
ڕاگەیندراوی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ مەحکوومکردنی تیرۆری دوو چالاکی مەدەنیی کوردی یارسان

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2026-05-29
  • کات: 07:50

خەڵکی بەشەرەفی کوردستان!

کۆمەڵگا مەدەنی، فەرهەنگی و وەرزشییەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان!

هەروەک ئاگادارن و لە مێژووی پڕ لە جینایەت و مرۆڤکوژیی کۆماری ئیسلامی تۆمار کراوە و بە بەڵگە سەلمێندراوە، ڕۆڵەکانی کورد بە بیانووی جۆراوجۆرەوە لەلایەن ئەم سیستەمە خوێنڕێژە، زیاتر لە چوار دەیەیە خوێنیان دەڕژێت و یان ڕەوانەی سیاچاڵەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەکرێن.

ئەم پێکهاتە داخراوە و دژەمرۆیییە کە ساڵانێکە بە هۆی شەڕئەنگێزی و سیاسەتی پاوانخوازانەیەوە نەک هەر لە ئێران و کوردستان بەڵکوو لە جیهاندا، ڕەوایی خۆی لە دەست داوە و لە بوارە جۆراجۆرەکاندا ئیزولە بووە و تەنیا ئامرازی ڕاگرتن و ڕەواییدانی زۆرەملێی خۆی لە سەرکوت و کوشتنی جیابیران و دژبەرانی خۆیدا دەبینێت، لە پاش تێکشکانی لە شەڕی لەگەڵ ئامریکا و ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئەو دۆڕان و سەرشۆڕییەی خۆی قەرەبوو بکاتەوە وەک هەمیشە دەستی لە جینایەت بە دژی خەڵکی بێدیفاع و بێدەرەتانی نێوخۆ و بەتایبەت کوردستان نەپاراستووە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کە خەڵک لە دۆخی دابڕان لە دنیای دەرەوە و بەبێ ئینترنت مابوونەوە، هێزە ئەمنییەتی و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان داوەتە دەسبەسەرکردن، لەسێدارەدان و تیرۆری چالاکانی مەدەنی و سیاسی و بەبێ گوێدان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و کۆنڤانسیۆنە جیهانییەکان هەموو جۆرە پێشێلکارییەکی مرۆیییان ئەنجام داوە.

لە نوێترین کردەوەی دژە مرۆیی کۆماری ئیسلامی، تیرۆری دوو برای یارسانی بە ناوەکانی “مەیسەم و مەجتەبا وەیسیـ”ـیە کە لە بوارەکانی فەرهەنگی، ئەدەبی و وەرزشی لە شاری کرماشان کەسانێکی ناسراو و جێی باوەڕی خەڵک بوون. ئەم دوو هاووڵاتییە کە ماوەی نزیک بە چوار مانگە لە هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی خۆیان شاردبووەوە، لە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥، دوای ئاشکرابوونی شوێنەکەیان لە گوندی “خولەکەوش” لە کاتژمێری ٣ی نیوەشەو بەبێ ڕەچاوکردنی یاسا پێوەندیدارەکان و بە تەقەی ڕاستەوخۆ تیرۆر دەکرێن.

شێوازی بەرەوڕووبوونەوە و کوشتنی ئەم دوو برایە لە کاتێکدا کە کەسانێکی سڤیل و بێچەک بوون جگە لە تیرۆر هیچ ناوێکی دیکە هەڵناگرێت و ئێمە وەک “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” ئەم  ئەم جینایەت و تیرۆرە بەتەواوەتی مەحکووم دەکەین و داوا لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، ئێران و جیهان دەکەین کە لە بەرانبەر ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێدەنگ نەبن و دەنگی ناڕەزایەتی و مەزڵوومبوونی چالاکانی مەدەنی و سیاسیی نێوخۆی کوردستان و ئێران بن.

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥

بابەتی پێوەندیدار

دەرکردنی حوکمی زیندان و قامچی بۆ هونەرمەندێکی کورد

2026-06-14
دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

2026-06-14
گواستنەوەی چالاکێکی بواری ژنان بۆ بەندیخانە

مامۆستایەکی خانەنشین دەسبەسەر کرا

مامۆستایەکی خانەنشین دەسبەسەر کرا

2026-06-14
بانکی زیندانیانی سیاسی

دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

by IKHRC

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2026-05-29
  • 07:50

Next Post
دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی ژنانی بەتەمەن لە کوردستاندا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی