چاونیوز: ڕاگواستنی چالاکێکی فەرهەنگی بۆ بەندیخانەی بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی.
محەممەد ڕەزایی، خەڵکی دێولان، چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی و یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ــ کۆمەڵایەتی نۆژین، ڕۆژی شەممە، ١٦ی جۆزەردان، پاش سەردانی بۆ ناوەندە قەزایییەکان، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
ئەم چالاکە فەرهەنگییە کە بۆ بەدواداچوونی دۆسییەکەی سەردانی ناوەندە قەزایییەکانی کردووە، لە کۆتایی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی حوکمەکەی پێ ڕاگەیندراوە و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
محەممەد ڕەزایی، یەکێک لە چالاکە فەرهەنگییە ناسراوەکانی دێولان و قوروەیە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، بە هۆی چالاکییە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە.
شایانی باسە، ناوبراو لە کاتی بەدواداچوون و پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ڕەت کردووەتەوە و بەبێ بنەمای زانیون.





