فارسی
English
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی "سومەیە ئەختەرشومار" لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری
پزیشکێکی پسپۆڕ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە بەندکران و جەریمەی نەختی حوکم درا
مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا
دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی قوتابییەکی پۆلی یازدە
فەلسەفەی دامەزراندنی "یەکیەتیی ژنانی دێموکرات"
ئەحمەد حەسەنزادە دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

ڕاگەیەندراوی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”(چاونیوز) لە هەمبەر کەڵک وەرگرتنی نەشیاو لە ناو و لۆگۆی هاوشێوەی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە لەلایەن ڕایەڵکەکانی سەر بە ئەرتەشی سایبێری کۆماری ئیسلامی ئێران

ڕاپۆرتی پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی زستانی ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2022-03-21
  • کات: 16:50

چاونیوز: ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێل‌کاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

کوردستانی ئێران لە سێ مانگی زستانی ١٤٠٠ و لە وەرزی چوارەمی ئەمساڵیش‌دا سەرکوت‌کاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنە سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەزموون کردەوە.

بەپێی ئەو داتا و زانیار‌ییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ١٤٠٠‌دا زیاتر لە هەزار حاڵەتی پێشێل‌کردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە کە ئەم ناوەندە زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەت لەوانی تۆمار کردووە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا لانی کەم ٤٣ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ٤٣ کاسبکارە ٦ کەسیان کوژراون و ٣٧ کەسیش بریندار بوون.

هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لانیکەم ١٠ هاونیشتمانی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ کە ٦ کەس لەوان کوژراون و چوار کەسیان بریندار بوون کە بە کورتی ئاماژەیان پێ دەکەین:

– کامبیز حەیدەری کە ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار لە ناوچە سنوورییەکانی سوومار سەر بە شاری قەسری شیرین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەرتەشی ئێران کوژراوە.

– “مزگێن پەڵەنگی” تەمەن 8 ساڵ کچی کەماڵ خەڵکی ماکۆ کە ڕۆژی چوارشەمە 29ی بەفرانبار لە ئوتومبیلی باوکیدا لە ڕێگای تەورێز-زەنجان درایە بەر دەستڕێژ و کوژرا. لەو ڕووداوەدا “فەلەک پەڵەنگی” تەمەن 16 ساڵ، خوشکی مزگین بریندار بوو.

– محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی مه‌تین، خه‌ڵكی كرماشان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵ له‌گه‌ڵ دایكیدا، لەگەڵ هێزە ئینتیزامییەکان تووشی دەمەقاڵە دەبێ و  له‌ لایه‌ن ئەوانەوە له‌ پێش چاوی دایكی ده‌كۆژرێ.

– گۆڵمراد مورادی، سامان بۆچانی و مەنسوورحەیدەری کە ڕۆژی پێنج‌شەممە، ١٤ی ڕێبەندان لە گوندی قەڵاهوری سەر بە قزای سەرپێلی زەهاوی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون.

– فەرهاد شەکەری، خەڵکی بەخشی مایەشتی کرماشان کە ڕۆژی شەممە ٢ی ڕێبەندان لە نزیک شەقامی تێرمیناڵی شاباد لەنێو شاری کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

– سوورەت سەیادی و پوریا یاری، دایک و کوڕ خەڵکی گوندی تەختەگای کرماشان کە ڕۆژی ٢٢ی ڕەشەمە دراونەتە بەر دەستڕێژ و گیانیان لێ ئەستێندرا.

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا سزای ئێعدامی لەسەر ٢٧ بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە کە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست ئێعدام کراون.

لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵ‌دا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردۆتەوە و دەستیان بە زانیارییەکان ڕاگەیشتووە، ١٣١ چالاک و هەڵسووری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و لایەنگری لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دەسبەسەر و زیندانی کراون. لەو ١٣١ کەسە بەشێکیان دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تا دادگایی‌کرانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و ٣٩ کەسیان دوای دادگایی کردن سزای لە مانگێک زیندان تا ١٥ ساڵ بەندکرانیاندا بەسەردا سەپاوە و ٣ بەندکراوی کوردیش (یەزدان میرزایی، خەڵکی ئیلام؛ فیرووز مووسالو، خەڵکی قوتوور؛ حاتەم ئوزدەمیر، خەڵکی باکووری کوردستان) بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکمی ئێعدامیان دراوەتێ. ئەو ٣٩ بەندکراوەی کە لە دادگاییکردنێکی ناعادڵانەدا سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە، ١١٧ ساڵ و ٤  مانگ (سەرجەم ١٤٠٨ مانگ) بەندکرانیان بۆ بڕاوەتەوە.

هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی لانیکەم ٢٥ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ١٥ لەوانی ئاشکرا کردووە. لەو ١٥ کەسە ٢ کەسیان کوژراون و ١٣ کەسیان بریندار بوون.

خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی زیانباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە و بە میدیایی کراوە زیاتر لە ٥٠ کەس لە کوردستان هەوڵی خۆکوژییان داوە کە بەداخەوە هەوڵی ٣٨ کەس لەوان سەرکەوتوو بووە کە ٢٤ کەسیان پیاو و ١٤ کەسیان ژن بوون؛ کە که‌م ته‌مه‌نترینیان کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ بووه‌.

لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا دەیان کرێکاری کورد بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە “چاونیوز” ناوی ١٣ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە کە بە هۆکاری جۆراوجۆری بەربوونەوە لە بەرزایی و تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەست داوە. هەواڵدەرییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە حاڵەتەکانی ڕووداوی کار بەبێ ئاماژە بە ناوی کرێکارە قوربانییەکان ڕووماڵ دەکەن و بەو پێیە بە ئاشکرا سەدان کەس لەو سێ مانگەدا بە شێوەی جۆراوجۆر لە کاتی کاردا گیانیان لەدەست داوە، بریندار یان نقوستان بوون و ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە. بەردەوامیی گیانلەدەستدان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن ‌و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به‌ تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.

ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.

خشتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێ مانگی زستانی ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا

ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی زستانی ١٤٠٠دا کوژراون و بریندار بوون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی جۆری زیان وردەکاری لەسەر ڕووداوەکە ڕێکەوت
١ هێمن محەممەدی روانسەر بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود هەڵدێراوە ١٠/١٠/١٤٠٠
٢ سەلاح شامورادی جوانڕۆ بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٢/١٠/١٤٠٠
٣ عومەر یەعقووبی جوانڕۆ بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٢/١٠/١٤٠٠
٤ حاتەم ئەڵڵاوەیسی نەوسوود بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٥/١٠/١٤٠٠
٥ فەرەیدوون ….. ڕوانسەر بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٦/١٠/١٤٠٠
٦ سیرووس  ….. ڕوانسەر بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٦/١٠/١٤٠٠
٧ محەممەد محەممەدی ڕوانسەر بریندار بووە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەی لێ کراوە ١٧/١٠/١٤٠٠
٨ مێهران ڕەحمانی بانە کوژراوە لە سنووری “کێلێ” دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٤/١٠/١٤٠٠
٩ ئیبراهیم ڕەحمانی بانە بریندار بووە لە سنووری “کێلێ” دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٤/١٠/١٤٠٠
١٠ هاوڕێ ئەحمەدی بانە بریندار بووە لە سنووری “کێلێ” دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٤/١٠/١٤٠٠
١١ عوسمان ڕەسووڵی بانە بریندار بووە لە بەرزاییەکانی “سارداب” تەقەی لێ کراوە ٢٦/١٠/١٤٠٠
١٢ وریا حەسەنی بانە بریندار بووە بە تۆمەتی پێبوونی باری قاچاغ لە ڕێگای سوورێن دراوەتە بەر دەستڕێژ ١/١١/١٤٠٠
١٣ میلاد ڕۆستەمی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ٥/١١/١٤٠٠
١٤ چیاکۆ کەریمی مەریوان بریندار بووە لە “کەمەڕاوا” تەقەیان لێ کردووە ٩/١١/١٤٠٠
١٥ لوقمان عەبدوڵلاهی جوانڕۆ گیانی لەدەست‌داوە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ماشێنەکەیان وەرگەڕاوە ١١/١١/١٤٠٠
١٦ موختار عەبدوڵڵاهی جوانڕۆ بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ماشێنەکەیان وەرگەڕاوە ١١/١١/١٤٠٠
١٧ مازیار عەزیزی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە ئوتومبیلەکەیدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەی لێ کراوە ١٦/١٠/١٤٠٠
١٨ عوسمان بەدری نەوسوود بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ و فیشەک بەر سەری کەوتوە ٢٤/١١/١٤٠٠
١٩ ئازاد ئیسماعیل‌پوور سەردەشت گیانی لەدەست‌ داوە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە بەر بۆتەوە ٢٥/١١/١٤٠٠
٢٠ فەرشاد ڕۆستەم‌نەژاد نەوسوود بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٦/١١/١٤٠٠
٢١ سەعدی زەینی بانە بریندار بووە لە کوێستانە سنوورییەکانی شاری بانە ٢٦/١١/١٤٠٠
٢٢ جەهانبەخش مەحموودی مەریوان بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە بەر بۆتەوە ٣٠/١١/١٤٠٠
٢٣ دانا ساڵح‌پوور بانە خنکاوە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە کەوتۆتە ڕووبارەوە ٤/١٢/١٤٠٠
٢٤ فوئاد راه‌پەیکەر مەریوان بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی بنکەی سەربازی ژاڵانە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٥/١٢/١٤٠٠
٢٥ سەعدی پیران بانە کوژراوە لە سێ‌ڕای بۆیەن بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٦/١٢/١٤٠٠
٢٦ جەبار ساڵحی مەریوان بریندار بووە لە بەرزاییەکانی وشکەڵان دراوەتە بەر دەستڕێژ ٦/١٢/١٤٠٠
٢٧ لایەق مرادی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە ٨/١٢/١٤٠٠
٢٨ وشیار میروەیسی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە ٨/١٢/١٤٠٠
٢٩ محەممەد ئۆمیدوار سەردەشت گیانی لەدەست داوە لە نیزیک دۆڵەبی لە سەرما  ڕەق هەڵاتوە ١٣/١٢/١٤٠٠
٣٠ نیهاد حەبیبی ڕاژانی ورمێ بریندار بووە لە خوڕەم‌ئاوا بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٣/١٢/١٤٠٠
٣١ مێهران عەزیزی ڕاژانی ورمێ بریندار بووە لە خوڕەم‌ئاوا بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٣/١٢/١٤٠٠
٣٢ پوریا عەبدوڵرەحمانی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٧/١٢/١٤٠٠
٣٣ مەنسور عەبدی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٧/١٢/١٤٠٠
٣٤ نەژاد، پێژمان عە بدی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٧/١٢/١٤٠٠
٣٥ ڕەزا عەبدی کرماشان بریندار بووە لە سێ‌ڕێیانی کەنگاوەر تەقەی لێ کراوە ١٨/١٢/١٤٠٠
٣٦ شاپوور ئەحمەدی نەوسوود بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٨/١٢/١٤٠٠
٣٧ کەیوان قادری سەردەشت بریندار بووە لە بەرزاییەکانی باژاڕە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٩/١٢/١٤٠٠
٣٨ محەممەدزاهیر فەتحی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢١/١٢/١٤٠٠
٣٩ ئەبووبەکر مرادی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٢/١٢/١٤٠٠
٤٠ سەعید خۆسرەوی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٤/١٢/١٤٠٠
٤١ موختار شاهمورادی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٤/١٢/١٤٠٠
٤٢ ئۆلفەت عابدینی ڕوانسەر بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٤/١٢/١٤٠٠
٤٣ کاوە خوسرەوی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٥/١٢/١٤٠٠

ناونیشانی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ١٤٠٠دا لەدار دراون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی وردەکاریی ڕووداو ڕێکەوت
1 ئەردەوان فەلاح‌وەند خوڕەماوا بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا لە دار دراوە ١/١٠/١٤٠٠
2 حەسەن میرکەرەمی خوڕەماوا بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا لە دار دراوە ١/١٠/١٤٠٠
3 عەلیڕەزا مورادی کرماشان بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی دیزل‌ئاوا لە دار دراوە ٤/١٠/١٤٠٠
4 حوسێن عەباس‌زادە ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە ١٠/١٠/١٤٠٠
5 حەمدوڵلا عالەمی ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە ١٠/١٠/١٤٠٠
6 فەیزوڵڵا قوربانی ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە ١٠/١٠/١٤٠٠
7 مەقەدەم عەلیزادە ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە ١٠/١٠/١٤٠٠
٨ مێهران نەقدی خوڕەماوا بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا لە دار دراوە ٢٢/١٠/١٤٠٠
٩ جەهانبخش عەباسی خوڕەماوا بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا لە دار دراوە ٢٢/١٠/١٤٠٠
١٠ محەممەدجەعفەر ساڵحی کرماشان بەتۆمەتی بازرگانیی مادەی هۆشبەر لە زیندانی ئیسفەهان لە دار دراون ٢٤/١٠/١٤٠٠
١١ شاهین خوسرەوی (لوڕی) کرماشان بەتۆمەتی بازرگانیی مادەی هۆشبەر لە زیندانی ئیسفەهان لە دار دراون ٢٤/١٠/١٤٠٠
١٢ موسلیم ئاقامیرزایی خوڕەماوا بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا لە دار دراوە ٢٨/١٠/١٤٠٠
١٣ پەرویز خودادای کێودەشت بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا لە دار دراوە ٢٨/١٠/١٤٠٠
١٤ حامید مەنووچێهری ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە دار دراوە ٢٩/١٠/١٤٠٠
١٥ محەمەد کەریم‌نەژاد ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە دار دراوە ٢٩/١٠/١٤٠٠
١٦ سوبحان شوهانی ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە دار دراوە ٢٩/١٠/١٤٠٠
١٧ ئیقبال مستوفی خوڕەماوا بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا لە دار دراوە ٢٩/١٠/١٤٠٠
١٨ هوشەنگ خان‌محەممەدی خوڕەماوا بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا لە دار دراوە ٢٩/١٠/١٤٠٠
١٩ میرسوڵتان ئەمیری شنۆ بەتۆمەتی بازرگانیی مادەی هۆشبەر لە زیندانی ورمێ لە دار دراون ٧/١١/١٤٠٠
٢٠ میرزا ڕوحیفەڕ لوڕستان بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا لە دار دراوە ١٨/١١/١٤٠٠
٢١ موسەییب فەرەجی ئیسلام‌ئاوای ڕۆژاوا بەتۆمەتی بازرگانیی مادەی هۆشبەر لە زیندانی دیزل‌ئاوای کرماشان لە دار دراون ٢٤/١١/١٤٠٠
٢٢ فەرشاد فەرزین ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە دار دراوە ٤/١٢/١٤٠٠
٢٣ عەلی حەیدەر دێهقانی لوڕستان بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا لە دار دراوە ٨/١٢/١٤٠٠
٢٤ برایم نەسیری‌خواه سەڵماس بەتۆمەتی بازرگانیی مادەی هۆشبەر لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراون ١٣/١٢/١٤٠٠
٢٥ نیزام میرزایی میاندواو بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە دار دراوە ١٨/١٢/١٤٠٠
٢٦ میرعەلی حوسێنی ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە ٢٤/١٢/١٤٠٠
٢٧ پەیمان باباخانی ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە ٢٤/١٢/١٤٠٠

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ١٤٠٠دا لە کوردستان بەهۆی چالاکیی سیاسی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران گیراون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی وردەکاری لەسەر پەروەندەکەی ڕێکەوت
١ کەریم پوورمحەممەد پیرانشار بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١/١٠/١٤٠٠
٢ کیانووش ڕەحمانی کامیاران بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١/١٠/١٤٠٠
٣ محەممەدمیرزا ڕەحمانی کامیاران بە تاوانی بەشداری و وتاردان لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی گیراوە ١/١٠/١٤٠٠
٤ ئیبراهیم حوسێنی نەغەدە بۆ کێشانی ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانەکەی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی گیراوە و بەڕێی زیندان کراوە ١/١٠/١٤٠٠
٥ سەلاحەدین حوسێنی نەغەدە بۆ کێشانی ٢ ساڵ بەندکرانەکەی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی گیراوە و بەڕێی زیندان کراوە ١/١٠/١٤٠٠
٦ سیروان قوربانی کامیاران بە تاوانی بەشداری و وتاردان لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی گیراوە ٢/١٠/١٤٠٠
٧ بورهان کەمانگەر کامیاران بە تاوانی بەشداری و وتاردان لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی گیراوە ٢/١٠/١٤٠٠
٨ پووریا جەوادی ئیلام بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٤/١٠/١٤٠٠
٩ مریەم حەق‌گوو ئیلام بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٤/١٠/١٤٠٠
١٠ کارزان ڕەزایی مەریوان ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی چالاکی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ٤/١٠/١٤٠٠
١١ پەیمان ئەحمەدی پاوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٧/١٠/١٤٠٠
12 خالید کەریم‌نیا (نارین) سەقز بۆ کێشانی مانگێک زیندانییەکەی بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم بەڕێی زیندان کراوە ٧/١٠/١٤٠٠
13 عارف سولەیمانیان سایین‌قەڵا ٢٥ی سەرماوەز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە و دواتر پێی زاندراوە لە زیندان‌دایە
14 عەلی گەندومی سایین‌قەڵا ٢٥ی سەرماوەز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە و دواتر پێی زاندراوە لە زیندان‌دایە
15 شێرکۆ ئاگوشی پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێکی بەسەردا سەپا ٨/١٠/١٤٠٠
١٦ کەماڵ عەباسی‌وەند بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا ٨/١٠/١٤٠٠
١٧ شێرکۆ ئەحمەدپووری بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا ٨/١٠/١٤٠٠
18 حوسێن ئەلوەندکوهی مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێکی بەسەردا سەپا ٨/١٠/١٤٠٠
19 فازڵ عەبباسی کرماشان ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتوویەتی ١١/١٠/١٤٠٠
٢٠ حەیدەر سەمەدی دیواندەرە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی چالاکی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٣/١٠/١٤٠٠
٢١ ئەفشین دێهقان دیواندەرە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی چالاکی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٣/١٠/١٤٠٠
٢٢ ئۆمید زارعی دیواندەرە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی چالاکی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٣/١٠/١٤٠٠
٢٣ زانکۆ شێرمحەممەدی دیواندەرە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی چالاکی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٣/١٠/١٤٠٠
٢٤ ناسیح حەیدەری دیواندەرە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی چالاکی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٣/١٠/١٤٠٠
٢٥ نیما حەمیدی دیواندەرە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی چالاکی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٣/١٠/١٤٠٠
٢٦ سەلاح وەلەدبەیگی دیواندەرە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی چالاکی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٣/١٠/١٤٠٠
٢٧ ڕەزا بەهرامی دیواندەرە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی چالاکی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٣/١٠/١٤٠٠
٢٨ خەدیجە مێهدی‌پوور ئەیوانی ڕۆژاوا مانگی ڕەزبەر دەسبەسەر کرا و بە تۆمەتی چالاکی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم ٢٠ مانگ زیندانی دراوەتێ ١٣/١٠/١٤٠٠
٢٩ ئەحەد مەولوودی نەغەدە بەبێ پێشاندانی بەڵگەی قەزایی و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١٤/١٠/١٤٠٠
٣٠ حوسێن خەلیانی نەغەدە بەبێ پێشاندانی بەڵگەی قەزایی و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١٤/١٠/١٤٠٠
٣١ چەکۆ قەلەندەری نەغەدە بەبێ پێشاندانی بەڵگەی قەزایی و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١٤/١٠/١٤٠٠
٣٢ ئەحەد مەحموود حەسەن پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٥/١٠/١٤٠٠
٣٣ ڕەحیم باهیممەت شنۆ بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١٥/١٠/١٤٠٠
٣٤ زارا محەممەدی سنە بۆ کێشانی ٥ ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی رێژیم بەڕێی زیندان کراوە ١٨/١٠/١٤٠٠
٣٥ شنە ئەحمەدی پاوە بۆ کێشانی ٣ مانگ بەندکرانی بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی رێژیم بەڕێی زیندان کراوە ١٨/١٠/١٤٠٠
٣٦ ئەییوب موسا شنۆ خەڵکی گوندی خانلەر و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١٨/١٠/١٤٠٠
٣٧ بایەزید خوارەزمیان شنۆ خەڵکی گوندی خانلەر و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١٨/١٠/١٤٠٠
٣٨ هاوڕێ خواڕەزمیان شنۆ خەڵکی گوندی خانلەر و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١٨/١٠/١٤٠٠
٣٩ حەیدەر قەسابی بانە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی ئەمنییەتی دەسبەسەری کردووە ١٨/١٠/١٤٠٠
٤٠ لەیلا حوسێن‌زادە سنە بۆ کێشانی ٥ ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی رێژیم بەڕێی زیندان کراوە ١٩/١٠/١٤٠٠
٤١ پەیام منبەری سنە خەڵکی نییەر و بانگ کراوەتە ئیتلاعاتی سنە و دەسبەسەر کراوە ١٨/١٠/١٤٠٠
٤٢ شێرکۆ مینبەری سنە خەڵکی نییەر و بانگ کراوەتە ئیتلاعاتی سنە و دەسبەسەر کراوە ١٩/١٠/١٤٠٠
٤٣ کامیران تەکووک کرماشان بانگ کراوەتە ئیتلاعاتی سنە و دەسبەسەر کراوە ٢٢/١٠/١٤٠٠
٤٤ یەزدان میرزایی ئیلام بانگ کراوەتە ئیتلاعاتی سنە و دەسبەسەر کراوە ٢٢/١٠/١٤٠٠
٤٥ حەسەن عومەرپوور ورمێ بەبێ پێشاندانی بەڵگەی قەزایی و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٢٢/١٠/١٤٠٠
٤٦ یەزدان میرزایی ئیلام وەرزشکاری تیمی میللی کە سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە لە زیندان‌دایە
٤٧ حوسێن ساعدی سۆنقوڕ بەبێ پێشاندانی بەڵگەی قەزایی و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٢٥/١٠/١٤٠٠
٤٨ ئارمین ئەسپەرلوس سنە بۆ کێشانی ساڵێک بەندکرانی بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی رێژیم بەڕێی زیندان کراوە ٢٥/١٠/١٤٠٠
٤٩ مریەم سادقی سنە بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٧/١٠/١٤٠٠
٥٠ شەمزین محەممەدی بۆکان بۆ کێشانی ٥ مانگ بەندکرانی بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی رێژیم بەڕێی زیندان کراوە ٢٩/١٠/١٤٠٠
٥١ ئارەش محەممەدی ژاوەرۆی سنە لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان ئیدارەی ئیتلاعات گرتوویەتی ٢/١١/١٤٠٠
٥٢ عەزیمە ناسری بۆکان بۆ کێشانی ٣ مانگ بەندکرانی بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی رێژیم بەڕێی زیندان کراوە ٣/١١/١٤٠٠
٥٣ سیامەند خوارەزم شنۆ خەڵکی ئاڵیاوێ و ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٤/١١/١٤٠٠
٥٤ یۆسف ئەمینی شنۆ خەڵکی گورگاوێ و ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٤/١١/١٤٠٠
٥٥ ئاسۆ شێخە شنۆ خەڵکی چێشمەگۆل و ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٤/١١/١٤٠٠
٥٦ موراد ساعی شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٤/١١/١٤٠٠
٥٧ سۆما شاپەڕی سنە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٤/١١/١٤٠٠
٥٨ مەهسا محەممەدی سنە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٤/١١/١٤٠٠
٥٩ چیا ئاغابەیگ‌پوور بۆکان بۆ کێشانی ساڵێک و دوو مانگ بەندکرانی بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی رێژیم گیراوە ٥/١١/١٤٠٠
٦٠ دیاکۆ تارا پیرانشار بۆ کێشانی ٦ مانگ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیم گیراوە ٦/١١/١٤٠٠
٦١ سۆهەیب یارئەحمەدی جوانڕۆ بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٦/١١/١٤٠٠
٦٢ هێمن ڕەسووڵ‌زادە بۆکان خەڵکی میراوایە و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان‌کوتاوەتە سەر ماڵێیان و گرتوویانە ٧/١١/١٤٠٠
٦٣ حوسێن قوڕەیشی بۆکان تەمەن سەروو ٥٠ ساڵە و ئیدارەی ئیتلاعات گرتوویەتی ٧/١١/١٤٠٠
٦٤ دانا ئەحمەدپوور بانە هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ پێبوونی هەڵیان‌کوتاوەتە سەر ماڵیان و لەگەڵ خۆیان بردوویانە ٧/١١/١٤٠٠
٦٥ زانا ئەحمەدپوور بانە هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ پێبوونی هەڵیان‌کوتاوەتە سەر ماڵیان و لەگەڵ خۆیان بردوویانە ٧/١١/١٤٠٠
٦٦ ئەییوب حەدیسی پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٩/١١/١٤٠٠
٦٧ ڕەحمان خیدمەتگوزار پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٩/١١/١٤٠٠
٦٨ زەمانە زێڤییە سەقز بەبێ پێشاندانی بەڵگەی قەزایی و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٩/١٠/١٤٠٠
٦٩ میقداد حەسەن‌نیژاد (کاردۆخ) سەقز بەبێ پێشاندانی بەڵگەی قەزایی و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنییەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٩/١٠/١٤٠٠
٧٠ خەبات شەکیبا سنە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٩/١١/١٤٠٠
٧١ عەلی عومەرپوور پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٠/١١/١٤٠٠
٧٢ فەریاد شیلان پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٠/١١/١٤٠٠
٧٣ مراد مامەڕەش پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٠/١١/١٤٠٠
٧٤ شەعبان محەممەدی مەریوان ئەندامی کانونی سینفی مامۆستایە و ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٠/١١/١٤٠٠
٧٥ ڕێبوار عەبدوڵڵاهی سنە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی و شوێن‌بزری کردووە ١٠/١١/١٤٠٠
٧٦ مراد مرادی پیرانشار بۆ کێشانی ٢٦ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە ١٠/١١/١٤٠٠
٧٧ خەبات وەیسی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٠/١١/١٤٠٠
٧٨ جەبار دوستی مەریوان ئەندامی کانونی سینفی مامۆستایە و بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گیراوە ١١/١١/١٤٠٠
٧٩ یۆسف عومەرپوور پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ١١/١١/١٤٠٠
٨٠ سەلاح بەهرامیان شنۆ بۆ کێشانی ٢ ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە ١٣/١١/١٤٠٠
٨١ ڕۆئیا محیەدینی پاوە تەمەنی ١٨ ساڵە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٦/١١/١٤٠٠
٨٢ فەرەیدوون ڕەحیمی سەلاسی باوەجانی ماشێنەکەی دراوەتە بەر دەستڕێژ و دوایە دەسبەسەر کراوە ١٦/١١/١٤٠٠
٨٣ سەعدی ئەحمەدپووری بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٧/١١/١٤٠٠
٨٤ حوسێن چاوشێنی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٧/١١/١٤٠٠
٨٥ سەعید قادری جوانڕۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٨/١١/١٤٠٠
٨٦ ڕامین قادری جوانڕۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ١٨/١١/١٤٠٠
٨٧ هاشم ئەمینی باجستان کوردی خۆراسانە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ١٣ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٨/١١/١٤٠٠
٨٨ محەممەد مورادی نیساری ئەیوانی ڕۆژئاوا بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە ١٨/١١/١٤٠٠
٨٩ خەبات دێهدار سنە چالاکی کرێکارییە و بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گیراوە ١٩/١١/١٤٠٠
٩٠  محەممەد سەلیمی سەقز ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ١٩/١١/١٤٠٠
٩١ کاوە ڕەشیدزادە سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە ١٩/١١/١٤٠٠
٩٢ ئیبراهیم تاری مورادی سنە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٠/١١/١٤٠٠
٩٣ سەید محەممەد حوسێنی نەغەدە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٠/١١/١٤٠٠
٩٤ سۆران شەریفی بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٠/١١/١٤٠٠
٩٥ هاشم مرادی پیرانشار بۆ کێشانی ٥ ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی بەڕێی زیندان کراوە ٢٠/١١/١٤٠٠
٩٦ محەممەد سدیق عەزیزی شنۆ سەرباز بووە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە ٢٠/١١/١٤٠٠
٩٧ سۆران مەحموودی پاوە لە سێ ڕێیانی قازانچی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە ٢١/١٠/١٤٠٠
٩٨ ڕەحیم علیزادە پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٢٤/١١/١٤٠٠
٩٩ عیسا میربیگ سەبزەواری خوڕەم ئاوا ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٢٤/١١/١٤٠٠
١٠٠ محەممەدئەمین سەرداری خوڕەم ئاوا ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٢٤/١١/١٤٠٠
١٠١ ڕەحمان قادری پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٢٤/١١/١٤٠٠
١٠٢ محمد قادرپوور پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٢٤/١١/١٤٠٠
١٠٣ ناسر بایەزیدی پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٢٤/١١/١٤٠٠
١٠٤ شۆڕش عەبدوڵلانیژاد پیرانشار بۆ کێشانی ٥ ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی بەڕێی زیندان کراوە ٢٤/١١/١٤٠٠
١٠٥ نەجمەدین سوخەنوەر پیرانشار بۆ کێشانی ٥ ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی بەڕێی زیندان کراوە ٢٤/١١/١٤٠٠
١٠٦ ئیرەج موقەدەم ئیلام ڕۆژنامەنووسە و لەسەر سکاڵای ناوەندە ئەمنیەتییەکان گیراوە ٢٥/١١/١٤٠٠
١٠٧ کیومەرس لەتیفی سنە مامۆستای زمانی کوردییە و سپای پاسداران گرتوویەتی ٢٦/١١/١٤٠٠
١٠٨ کامڕان تەکووک کرماشان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٢٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٣٠/١١/١٤٠٠
١٠٩ دوکتور مەولوود خوانچەزەرد بۆکان ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٣٠/١١/١٤٠٠
١١٠ سەید سەلمان ئیمام زەنبیلی بۆکان ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٣٠/١١/١٤٠٠
١١١ نادر ئەمین زادە بۆکان ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٣٠/١١/١٤٠٠
١١٢ لوقمان سەیدە (جۆڵا) پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە ٣٠/١١/١٤٠٠
١١٣ پەیام میری سنە ئەندامی ئەنجوومەنی “نۆژین” و ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا گرتوویەتی ٢/١٢/١٤٠٠
١١٤ واران (ئەسرا) محەممەدنژاد سنە ئەندامی ئەنجوومەنی “نۆژین” و ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا گرتوویەتی ٢/١٢/١٤٠٠
١١٥ حوسێن ڕەحمانی سەلاسی باوەجانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە لە زیندان‌دایە
١١٦ ئەژین ڕەحمانی سنە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە ٥/١٢/١٤٠٠
١١٧ خدر قادری‌ئازەر پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٨/١٢/١٤٠٠
١١٨ ئیسماعیل محەممەدپوور پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٨/١٢/١٤٠٠
١١٩ شەفیع محەممەدنیژاد پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٨/١٢/١٤٠٠
١٢٠ محەممەد مرادی پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ١٥ ساڵ دوورخرانەوە بۆ زەنجانی بەسەردا سەپاوە ١٤/١٢/١٤٠٠
١٢١ سەردار ئالانی (کەرامەت) شنۆ بۆ کێشانی ١٥ مانگ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی بەڕێی زیندان کراوە ١٤/١٢/١٤٠٠
١٢٢ سامان مەحموودی مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە ١٤/١٢/١٤٠٠
١٢٣ شەهاب (شوانە) عەلیزادە مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە ١٤/١٢/١٤٠٠
١٢٤ پەڕدیس ڕەبیعی دانیشتووی یەزد خوێندکاری زانکۆیە و ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگندە لەدژی ڕێژیم گرتوویەتی ٢٠/١٢/١٤٠٠
١٢٥ فیرووز مووسالوو قوتوور بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە لە زیندان‌دایە
١٢٦ ئاریا یوسفی بۆکان تەمەن ١٥ ساڵە و ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٢/١٤٠٠
١٢٧ ئەمین ئێرانی‌زادە ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٢/١٢/١٤٠٠
١٢٨ شێرزاد شەوقی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٢/١٢/١٤٠٠
١٢٩ حاتەم ئۆزدەمیر باکووری کوردستان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە لە زیندان دایە
١٣٠ بورهان درەخشانی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە ٢٨/١٢/١٤٠٠
١٣١ بەهمەن چەشتە پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە ٢٨/١٢/١٤٠٠

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ١٤٠٠دا  لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی جۆری زیان وردەکاریی ڕووداو ڕێکەوت
١ ئیبراهیم بەهرەمەند سەقز گیانی لەدەست‌داوە شوان بووە و لە ناوچە سنوورییەکانی کەوتۆتە سەر مین ٥/١٠/١٤٠٠
٢ ئەمیررەزا ڕەزایی دێهلوران گیانی لەدەست داوە تەمەنی ١٠ ساڵە و لەکاتی لەوەراندنی مەڕ و ماڵات کەوتۆتە سەر مین ٥/١٠/١٤٠٠
٣ کەریم قادری بانە بریندار بووە لە کوێستانەکانی بانە کەوتۆتە سەر مین ٥/١٠/١٤٠٠
٤ زولفەقار مرادخانی مێهران بریندار بووە تەمەنی ١٤ ساڵە و کەوتۆتە سەر مین ١٦/١٠/١٤٠٠
٥ سامان مرادخانی مێهران بریندار بووە تەمەنی ١٢ ساڵە و کەوتۆتە سەر مین ١٦/١٠/١٤٠٠
٦ زولفەقار فەرزی مێهران بریندار بووە تەمەنی ١٥ ساڵە و کەوتۆتە سەر مین ١٦/١٠/١٤٠٠
٧ عیرفان فەرزی مێهران بریندار بووە تەمەنی ١٤ ساڵە و کەوتۆتە سەر مین ١٦/١٠/١٤٠٠
٨ سۆهەیل هاشمی مێهران بریندار بووە مین لەبن پێیدا تەقیوەتەوە ١٧/١١/١٤٠٠
١٠ عوسمان محەممەدی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە کۆڵبەر بووە و پەنجەکانی لاقێکی پەڕیوە ١٨/١٠/١٤٠٠
١١ یاسر سەحرایی جوانڕۆ بریندار بووە کۆڵبەر بووە و لە ناوچە سنوورییەکانی شوشمی کەوتۆتە سەر مین ٢١/١١/١٤٠٠
١٢ ئەرکان مەحموودی پاوە بریندار بووە کۆڵبەر بووە و لە ناوچە سنوورییەکانی شوشمی کەوتۆتە سەر مین ٢/١٢/١٤٠٠
١٣ فۆئاد مێهدی ئیبراهیمیان سەردەشت بریندار بووە لە نهەنگەژاڵی بانە کەوتۆتە سەر مین و دەستێک و لاقێکی لەدەست داوە ٢/١٢/١٤٠٠
١٤ کیانووش رەئووفی سەردەشت بریندار بووە کۆڵبەر بووە و لە ناوچەئ هەنگەژاڵی بانە کەوتۆتە سەر مین ٢/١٢/١٤٠٠
١٥ ئامانج ئیبراهیم‌پوور سەردەشت بریندار بووە کۆڵبەر بووە و لە ناوچەئ هەنگەژاڵی بانە کەوتۆتە سەر مین ٢/١٢/١٤٠٠

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ١٤٠٠دا لە کوردستان خۆیان کوشتوە

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی تەمەن-ساڵ وردەکاریی ڕووداو ڕێکەوت
١ دیمەن بایەزیدی مەهاباد ١٦ ساڵ حەبی خواردووە ١/١٠/١٤٠٠
٢ هیوا زاهیدی بانە ٢٠ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ١/١٠/١٤٠٠
٣ گەلاوێژ ئەزدی پیرانشار سەروو ٣٠ ساڵ دایکی دوو منداڵە و خۆی هەڵاواسیوە ٢/١٠/١٤٠٠
٤ زارا سابیری ورمێ ٢١ ساڵ خۆی سووتاندووە ٥/١٠/١٤٠٠
٥ نیما خوسرەوی سەقز ١٨ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ٨/١٠/١٤٠٠
٦ فائیزە ئەحمەدیان سەردەشت سەروو ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی گوڵکەنی، دایکی منداڵێکە و خۆی هەڵاواسیوە ٩/١٠/١٤٠٠
٧ کاژین فەتاحی ورمێ ١٨ ساڵ خۆی سووتاندووە ٩/١٠/١٤٠٠
٨ ماردین ئەڵڵامورادی سەقز ١٦ ساڵ خەڵکی گوندی دەورەقەڵا و خۆی هەڵاواسیوە ١٠/١٠/١٤٠٠
٩ محەممەد قزڵباش ورمێ ١٧ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ١٢/١٠/١٤٠٠
١٠ سەردار حوسێنی مەهاباد ١٩ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ١٣/١٠/١٤٠٠
١١ ئێلناز کەڵەشی ورمێ ٢٢ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ١٤/١٠/١٤٠٠
١٢ بورهان (سپێهر) ئاهەنی سەقز ٢٠ ساڵ حەبی خواردووە ١٥/١٠/١٤٠٠
١٣ ئیلهام ئاتەش‌بەرگ پیرانشار سەروو ٣٠ ساڵ دایکی منداڵێکە و خۆی هەڵاواسیوە ١٥/١٠/١٤٠٠
١٤ محەممەد غەفاری ورمێ ١٦ ساڵ بە چەکی تاپڕ لە خۆی داوە ١٩/١٠/١٤٠٠
١٥ ئارنیکا جیهانبین سنە ١٥ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ٢١/١٠/١٤٠٠
١٦ مەتین جەوهەری ئیسلام‌ئاباد سەروو ٣٠ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ٢٢/١٠/١٤٠٠
١٧ پڕشەنگ ئەمیری پاوە ٤٥ ساڵ حەبی برینجی خواردوە ٢٥/١٠/١٤٠٠
١٨ زانیار قادرپوور پاوە ٢٠ ساڵ پەتی بۆ خۆی هەڵخستوە ٢٨/١٠/١٤٠٠
١٩ موبین عوسمانی بانە ٢١ ساڵ خۆی هەڵاوسیوە ١/١١/١٤٠٠
٢٠ فەرهاد حوسێن‌زادە شنۆ ٢٣ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ٤/١١/١٤٠٠
٢١ فەرزانە تەژە ورمێ ٢٢ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ١٠/١١/١٤٠٠
٢٢ ماهان حاتەمی کامیاران نەزاندراوە بە گاز خۆی خنکاندوە ١٣/١١/١٤٠٠
٢٣ شایان کەرەمی کرماشان ١٨ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ١٤/١١/١٤٠٠
٢٤ هەژیر ئەحمەدی سنە ١٨ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ١٥/١١/١٤٠٠
٢٥ فەیسەڵ کەریمی سەڵماس سەروو 40 ساڵ باوکی سێ منداڵە و خۆی هەڵاواسیوە ١٥/١١/١٤٠٠
٢٦ پارسا نامداری مەریوان ١٥ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ١٦/١١/١٤٠٠
٢٧ شەهریار شێخو ورمێ ٢٠ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ١٨/١١/١٤٠٠
٢٨ ڕێبوار ئیبراهیمی سنە ٢١ ساڵ حەبی خواردوە ١٨/١١/١٤٠٠
٢٩ موحسین مەحموودی کریانی کرماشان سەروو ٣٠ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ١٩/١١/١٤٠٠
٣٠ روزبە مرادی دیواندەرە ١٦ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ٢٢/١١/١٤٠٠
٣١ پەروین موجاهید ورمێ سەروو ٣٠ ساڵ دایکی دوو منداڵە و خۆی سووتاندوە ٢٥/١١/١٤٠٠
٣٢ تاجەدین قاسم‌پوور ورمێ نەزاندراوە خۆی هەڵاواسیوە ٢٧/١١/١٤٠٠
٣٣ خوسرەو مزەفەری ئیلام ٥٢ ساڵ پاش کوشتنی بووکەکەی (تاهیرە شەفیعی) بە چەک خۆی کوشتوە ٢٩/١١/١٤٠٠
٣٤ ڕۆژان )پەروین) هەمزە پیرانشار سەروو ٣٠ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٨/١٢/١٤٠٠
٣٥ لەیلا نیکجوویان مەهاباد ٢٥ ساڵ خۆی خستۆتە بەنداوی مەهابادەوە ١٩/١٢/١٤٠٠
٣٦ پەرەستوو ئەحمەدپوور سەردەشت ٣٥ ساڵ خۆی هەڵاواسیوە ٢١/١٢/١٤٠٠
٣٧ پەیمان قووچی ورمێ ٢٨ ساڵ بە فیشەک لە خۆی داوە ٢١/١٢/١٤٠٠
٣٨ ئەهوەن عەباسی سنە نەزاندراوە خۆی هەڵاواسیوە ٢٥/١٢/١٤٠٠

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ١٤٠٠دا  لە کوردستان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی جۆری زیان ڕێکەوت ڕێکەوت
١ حیکمەت ئیبراهیمی ورمێ گیانی لەدەست داوە بەهۆی داڕمانی چاڵاوێک گیانی لەدەست داوە ١٤/١٠/١٤٠٠
٢ ناسر ساڵحی تیکاب گیانی لەدەست داوە لە پرێس‌کاری لە ئاب‌یەکی تاران بووە ٩/١١/١٤٠٠
٣ مەزلووم غوڵامی ئیسلام‌ئاوای کرماشان گیانی لەدەست داوە بە هۆی تەقینەوەی کوورەی توانەوەی مەنگەنێز سووتاوە ١٠/١١/١٤٠٠
٤ بێهزاد سەڵەواتی سنە گیانی لەدەست داوە بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە لە شیراز گیانی لەدەست داوە ١٢/١١/١٤٠٠
٥ عەبدوڵڵا ڕوحی مەریوان گیانی لەدەست داوە بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە لە زەنجان گیانی لەدەست داوە ٢٠/١١/١٤٠٠
٦ مێهدی حوسێنی جوانڕۆ گیانی لەدەست داوە کرێکاری ئیدارەی کارەبا وبەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە ٢١/١١/١٤٠٠
٧ عیزەت مەنووچێهری پاوە بریندار بووە کرێکاری ئیدارەی کارەبا وبەهۆی تەزووی کارەباوە بریندار بووە ٢١/١١/١٤٠٠
٨ عەبدوڵڵا وەیسی دیواندەرە گیانی لەدەست داوە بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە ٢٤/١١/١٤٠٠
٩ پەیام ئەحمەدی سەوڵاوا گیانی لەدەست داوە بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە ٢٦/١١/١٤٠٠
١٠ پەیمان حەیرانی ڕوانسەر گیانی لەدەست داوە لە کاتی کرێکاریدا دڵی لە لێدان ڕاوەستاوە ٢٧/١١/١٤٠٠
١١ ئومید ڕەحمانی کامیاران گیانی لەدەست داوە بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە ٤/١٢/١٤٠٠
١٢ بەهمەن (حەیدەر) یەعقووبی جوانڕۆ گیانی لەدەست داوە بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە لە زەنجان گیانی لەدەست داوە ٥/١٢/١٤٠٠
١٣ لەزگین تەتموویی ورمێ گیانی لەدەست داوە بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە لە زەنجان گیانی لەدەست داوە ١٥/١٢/١٤٠٠
١٤ مەجید کەرەمی سەحنەی کرماشان گیانی لەدەست داوە بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە گیانی لەدەست داوە ٢٧/١٢/١٤٠٠

بابەتی پێوەندیدار

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

2025-05-06
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

2025-05-06
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

2025-05-04
بەندکراوان

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

by IKHRC

هەواڵ

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2022-03-21
  • 16:50

Next Post
ڕاپۆرتی پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی زستانی ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا

کوژران و بریندار بوونی ٢١٧ کۆڵبەر، گرتنی ٥٨١ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ٦٢ بەندیی کورد لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی