فارسی
English
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی "سومەیە ئەختەرشومار" لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری
پزیشکێکی پسپۆڕ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە بەندکران و جەریمەی نەختی حوکم درا
مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا
دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی قوتابییەکی پۆلی یازدە
فەلسەفەی دامەزراندنی "یەکیەتیی ژنانی دێموکرات"
ئەحمەد حەسەنزادە دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

ڕاپۆرتی پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی پاییزی ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-12-22
  • کات: 06:33

چاونیوز: کوردستانی ئێران لە سێ مانگی پاییزی ١٣٩٩ و لە وەرزی سێهەمی ئەمساڵیش‌دا سەرکوت‌کاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنە سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەزموون کردەوە.

بەپێی ئەو داتا و زانیار‌ییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، لە ماوەی سێ مانگی پاییز زیاتر لە هەزار حاڵەتی پێشێل‌کردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە کە ئەم ناوەندە زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەت لەوانی تۆمار کردووە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا لانی کەم ٤٨ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ٤٨ کەسە 18 کەسیان کوژراون و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.

کوژران و برینداربوونی ٤٨کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی پاییزی ئەمساڵ لە حاڵێک‌دایە کە له‌ سێ مانگی هاوینیش‌دا لانیکەم ٦٨ كۆڵبه‌ر و لە وەرزی بەهاریش‌دا ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرابوون و بریندار ببوون؛ بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە پێناو پارووە نانێک داناوە، گەیوەتە ١٧٤ کەس کە 67 کەسیان کوژراون و ١٠٧ کەسیش بریندار بوون.

هەروەها هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەو ماوەیەدا تەقەیان لە دوو شوان لە ناوچەکانی بانە و ماکۆ کردووە کە ڕەزا قوولکانوو خەڵکی گوندی “زەلکەی ژووروو” کوژرا و کیوان قادرپوور لە بانە بە توندی بریندار بوو. ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەریش هێزە ئینتزامییەکانی شاری شەهریار سەر بە پارێزگای تاران لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی سنەیان بە ناوی “کەژوان ئەڵماسی” لە میوانییەکی شەوانە دەستبەسەر کرد و دوای دەستبەسەر کران لە پشتەوە تەقەیان لێ کرد و کوشتیان. لە کردەوەیەکی جینایەتکارانەی دیکەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر هێزە ئینتزامییەکانی پایگای دەوڵەت‌ئاوای کرماشان ئۆتۆمبێلێکی جۆری “پژۆ ٤٠٥”یان دایە بەر دەستڕێژی گوللە کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “ئەشکان عەزیزی” بووە گیانی لە دەست داوە و مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵانیش بە ناوی “بورهان عەزیزی” بە سەختی بریندار بوو.

هەروەها لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا لانی کەم ٨ بەندکراوی کورد کە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لەدار دراون. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیش‌دا لانیکەم ٣٢ بەندکراوی کوردی لەدار دابوو، بەوەش ژمارەی ئەم زیندانییە کوردانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لەدار دراون، گەیوەتە ٤٠ کەس کە ٤ کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوون.

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ١٤٣ کەس لە شارە و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لەدژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگایی‌کرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٤٢ کەس لەوان حوکمی لە 4 مانگ تا ١٥ ساڵ و سەرجەم  1947 مانگ زیندان (١٦٢ ساڵ و ٣ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

گرتنی ١٤٣ کەس و حوکم‌دانی ٤٢ کەس لەوان لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵ لە حاڵێک‌دایە کە له‌ ماوه‌ی سێ مانگەی هاوین‌دا لانیکه‌م ١٩٢ که‌س و لە وەرزی بەهاریشدا 106 چالاکی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی کۆماری ئیسلامی گیراون، لە 441 کەس تێپەڕیوە. لەو ٤٤١ کەسەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی پاییز دەسبەسەر کراون، لانیکەم ١٣٤ کەس لەوان دادگایی و حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپاوە و ژمارەیەکی زۆرتر لەوەندەش هێشتا لە گرتنگەکانی ئیتلاعات‌دا دەسبەسەرن و چارەنووسیان ناڕوونە.

جێی باسە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر بەندکراوێکی لاو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە ناوی “سادق مەلەکی” بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لە دەست داوە و ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەریش بەندکراوێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی هەرسین و دانیشتووی نورئاباد بە ناوی فەرهاد وسوقی لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانی بەندیخانە کوژراوە.

لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکانیش لە کوردستان زیاتر لە ١٦ قوربانیی وەرگرتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٩ کەس لەوانی ئاشکرا کردووە. لەو ٩ کەسە دوو کەسیان کوژراون و ٧ کەسیان بریندار بوون.

چاونیوز پێشتریش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو ژمارەی ئەو کەسانەی لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ‌دا بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون و بە ناو و شوێنی ژیانیان زاندراوە،  ١٧ کەس بووە. لەو ١٧ کەسە ٥ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ١٢ کەسیش بریندار بوون. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون و بە ناو و شوناسیان زاندراوە، گەیوەتە ٢٦ کەس کە ٧ کەسیان کوژراون و ١٩ کەسیان بریندار بوون.

هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٣٢ کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی ٢٠ کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە. لەو ٢٠ کەسە ١٩ کەسیان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی و برق‌ گرتوویی و ڕووداوی ناسروشتیی دیکە گیانیان لە دەست داوە.

چاونیوز پێشتر لە ڕاپۆرتی وەرزی هاوینی خۆی‌دا هێنابووی کە ژمارەی قوربانییانی کار لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ‌دا لانیکەم ٣٨ کەس بووە کە ٢٥ کەس لەوان لە سۆنگەی نەبوونی ستانداردەکانی ئیمەنیی کار گیانیان لەدەست داوە. بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار و بە ناو و شوناسیان زاندراوە ٥٨ بووە کە لەوەندە کەسە ٤٤ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری و هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکوومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی پاییزدا دیار و بەرچاو بوو. لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا زیاتر لە ٥٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٢٧ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردووە کە که‌م ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵ بووه‌.

ئەم ناوەندە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیش‌دا ئاماری گیان‌لەدەست‌دانی ٩١ کەسی بەهۆی خوکوشتن ڕاگەیاندبوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا خۆیان کوشتوە، لانی کەم ١١٨ کەس بووە.

ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە  کوردستانی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بەمیدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و درووستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ده‌خرێته‌ به‌رچاو.

بابەتی پێوەندیدار

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

2025-05-06
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

2025-05-06
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

2025-05-04
بەندکراوان

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

by IKHRC

هەواڵ

پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

by IKHRC
2025-05-04
ڕاپۆرتی پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی پاییزی ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

ڕاپۆرتی پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی پاییزی ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-12-22
  • 06:33

Next Post
یەکێک لە هۆکارەکانی خۆکوژیی منداڵان کتێبەکانی قوتابخانەیە

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی