ڕاپۆرتی بهشێک له پێشێلکارییهکانی مافی مرۆڤ له ڕۆژههڵاتی کوردستان بههۆی کۆماری ئیسلامی له سێ مانگی هاوینی 1397ی ههتاویدا
لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا (1397ی هەتاوی) زیاتر لە 360 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژی 17ی خەرماناندا بە 7 مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لەو پەلامارە سامناکەدا 16 تێکۆشەری سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوون و زیاتر لە 40 کەسیش بریندار بوون.
هەر به پێی بانکی زانیاریی ناوهندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له سێ مانگی هاوینی ئهم ساڵدا هێزهکانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان لانیکەم 64 كۆڵبهر و کاسبکاری کوردیان داوهته بهر ڕههێڵهی چهکهکانیان. لهو کۆمهڵکوژییهدا 24 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و40 کهسیش بریندار بوون. هێزه چهکدارهکانی کۆماری ئیسلامی ههروهها وێڕای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر وڵاغی کاسبکاران دەستیان بەسەر دهیان میلیارد تمهن تمەن باری کاسبکاران داگرتوە که زۆربهیان ئێڵ سی دی و باری سیگار و پارچه و کهلوپهلی دیکهی پێداویستیی خهڵک و بازاڕ بوون.
لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا 25 زیندانیی کورد له زیندانهکانی ئێراندا له سێداره دراون کە شهش کهس لهوان بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبە کوردییهکانی دژبهری کۆماری ئیسلامی لەدار دراون، 8 کهس به تۆمهتی ئهندامهتی له گرووپه سهلهفییهکان ئێعدام کراون و ئهوانی دیکهش له سۆنگهی تاوانه کۆمهڵایهتییهکانهوه به بڕیاری دهزگای قهزایی لهدار دراون. جیا لە ئێعدامی ئەو 25 بەندکراوە کوردە، زیندانییەکی کورد بە ناوی ”سەجاد جەماڵی فەرد“ بە هۆی پێڕانەگهیشتنی پزیشکی و دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی لە دەست داوە. هەروەها دوو بەندکراوی دیکەی کورد بە ناوەکانی ”غوڵامڕەزا توبراق قەلعە“ _کە به تۆمەتی قاچاخی مەشروب دەستبەسەر کرابوو_ و ”ڕەزا مەلەک ڕەزایی“بە هۆی پێڕانەگێشتنی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست داوە.
تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا لانیکهم 19 قوربانیی لێکەوتەوە که ناوهندی مافی مرۆڤ شوناسی 9 کهس لهوانی ئاشکرا کردووه. لهو 9 کهسه که له ناوچهکانی سهردهشت، مهریوان، پاوه و مههاباد بوونهته قوربانیی تهقینهوهی مین، 2 کەسیان بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و 7 کەسیش به سهختی بریندار و نقوستان بوون.
دهزگا ئهمنیهتییهکانی کۆماری ئیسلامیش له کوردستان له ماوهی ئهو سێ مانگهدا ئهوهندهی زاندراوە، لانیکهم 160 کهسیان به تۆمهتی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه کوردییهکانی دژبهری کۆماری ئیسلامی قۆڵبهست کردوه. ژمارهیهک لهو گیراوانه تا کاتی دادگایی کردنیان به بارمتهی قورس ئازاد کراون و لانیکهم 28 کهس لهوانه دوای بهناو دادگایی کرانیان سزای لە 16 مانگ زیندانڕا تا 11 ساڵ زیندانیان به سهر دا سهپاوه و سەرجەم ئەو 28 کەسە بە 1070مانگ زیندان مەحکووم کراون. هەروەها چوار کەس لەو دەسبەسەرکراوانەش، بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردییەکان و کوشتنی چەند مۆرەیەکی ئیتلاعاتیی ڕێژیم سزای ئیعدامیان بەسەر سەپێندراوە.
هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 27 کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی 19 کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە کە 11 کەسیان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق گرتوویی و … گیانیان لە دەست داوە.
ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا دیار و بەرچاو بوو.
لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ 48 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 37 کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. کە بە سەرنجدان بە ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لە وەرزی بەهاردا، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو نیزیک بە دوو بەرابەر زیادی کردوە.
شایانی باسه ئهو ئامارانه تهنیا به پێی ئهو ههواڵ و زانیارییانه ئاماده کراوه که به دهستی ناوهندی مافی مرۆڤ گهیشتوون و ناو و نیشانیان به روونی ئاشکرا کراون، ئهگینا به دڵنیاییهوه قوربانیانی سیاسهتی توندو تیژی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له کوردستان زۆر لهوه زیاترن که لێره دا ناویان هاتوه و ئاماژهیان پێ کراوه.
خشتهی پێشێلکارییهکانی مافی مرۆڤ له کوردستان به هۆی کۆماری ئیسلامی له 3 مانگی هاوینی ئهمساڵدا:
لیستی شەهیدانی پەلامارە موشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات
ڕیز | ناو و ناسناو | خەڵکی | عینوان | ڕێکەوت |
1 | کەریم مەهدەوی | سەقز | ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
2 | ئیبراهیم ئیبراهیمی | سەردەشت | ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
3 | نەسرین حەداد | سەردەشت | ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
4 | ڕەحمان پیرۆتی | پیرانشار | ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
5 | سۆهەیلا قادری | پیرانشار | ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
6 | هاشـم عەزیزی | بانە | ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
7 | محەممەد حەسەنپوور | سەردەشت | کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
8 | عوسمان عوسمانی | پیرانشار | کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
9 | کەریم ڕەسووڵزادە | سەردەشت | کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
10 | هاوڕێ کارساز | شنۆ | کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
11 | جەماڵ ئەکبەری | جوانڕۆ | پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
12 | پێشەوا عەزیزپوور | بانە | پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
13 | مەنسوور ئەکبەرپوور | مەهاباد | پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان | 17/6/1397 |
14 | فارووق حەسەن خەیات | بۆکان | پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران | 17/6/1397 |
15 | موختار قادرپوور | سەقز | پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران | 17/6/1397 |
16 | قادر عیزەتی | مەریوان | کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان | 28/6/1397 |
زانیاری لە سەر ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی هاوینی 1397دا کوژراون و بریندار بوون
ڕیز | ناو و ناسناو | شوێن | جۆری زیان | چۆنیەتیی ڕووداو | ڕێکەوت |
1 | عومەر سەبری | پیرانشار | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 2/4/1397 |
2 | شوانە مەحموودزادە | پیرانشار | کوژراوە | لە “گورتێ سوێ” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 7/4/1397 |
3 | ناسر عەبدولی | پیرانشار | بریندار بووە | لە “گورتێ سوێ” بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 7/4/1397 |
4 | خەلیل عیبادی | سەقز | گیانی لە دەست داوە | دوای ئەوەی بارەکەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێ، خۆی دەکوژێ | 10/4/1397 |
5 | مەنسوور سۆهرابی | نۆدشەی پاوە | گیانی لە دەست داوە | تەمەنی سەروو 50 ساڵ بووە و بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان دڵی لە لێدان ڕاوەستاوە | 13/4/1397 |
6 | کەیوان عەبدوڵلازادە | بۆکان | بریندار بووە | بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ لە کەرەج دراوەتە بەر دەستڕێژ و بە توندی بریندار بووە | 13/4/1397 |
7 | ئەسعەد سوورە | پیرانشار | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 16/4/1397 |
8 | هیوا خزری | مەهاباد | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی پەڕیوە | 18/4/1397 |
9 | وەیسی ئەحمەدزادە | پیرانشار | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 18/4/1397 |
10 | تالیب بەزمە | هەورامان | بریندار بووە | بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی تەویڵە بەربۆتەوە | 18/4/1397 |
11 | حەکیم حەیدەرانلوو | چاڵدران | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 28/4/1397 |
12 | فەرهاد شاوەیسی | مەریوان | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 29/4/1397 |
13 | محەممەد ڕەزایی | مەریوان | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 29/4/1397 |
14 | ئاکام ڕەسووڵی | پیرانشار | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 31/4/1397 |
15 | ڕەشید محەممەدعەلی | ورمێ | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 2/5/1397 |
16 | مەحموود کوڕی سەعید | ورمێ | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 3/5/1397 |
17 | کۆسرەت مامەند | سەردەشت | بریندار بووە | تەمەن 15 ساڵ، خەڵکی گوندی دۆڵەتوو و بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم پێکراوە | 5/5/1397 |
18 | حوسێن…. | سەردەشت | بریندار بووە | تەمەن 15 ساڵ، خەڵکی گوندی دۆڵەتوو و بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم پێکراوە | 5/5/1397 |
19 | سەید کامیل باڵاشار | پیرانشار | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 6/5/1397 |
20 | عەزیز شۆخەڵانی | پیرانشار | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 6/5/1397 |
21 | سەلاح شێخ محەممەدی | پیرانشار | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 6/5/1397 |
22 | سولێمان بادشیوە | سڵماس | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 10/5/1397 |
23 | جەعفەر دلایی میلان | چالدران | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 11/5/1397 |
24 | خەلیل حەیدەرانلوو | چالدران | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 11/5/1397 |
25 | هاشم تەهووریان | سەڵماس | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 15/5/1397 |
26 | جاویدان هەکاری | سەڵماس | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 16/5/1397 |
27 | حاسڵ بادبەرین | پیرانشار | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 16/5/1397 |
28 | خالید مامەمین | پیرانشار | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 16/5/1397 |
29 | سەبوور یاری | پاوە | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە بن پێیدا لاقێکی پەڕیوە | 21/5/1397 |
30 | ئیسماعیل عەزیزی ئەقدەم | مەهاباد | کوژراوە | لە سەردەشت بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 23/5/1397 |
31 | ڕێبوار خزرپوور | سەردەشت | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 23/5/1397 |
32 | محەممەد هەمزەپوور | سەردەشت | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 23/5/1397 |
33 | تەوحید حەقدار | سەڵماس | کوژراوە | لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 29/5/1397 |
34 | مەجید یەعقووبنیا | کرماشان | کوژراوە | کاسبکار بووە و لە کرماشان بە تەقەی چەکدارێکی ڕێژیم گیانی لە دەست داوە | 28/5/1397 |
35 | میعاد پڵەنگی | کرماشان | بریندار بووە | کاسبکار بووە و لە کرماشان بە تەقەی چەکدارێکی ڕێژیم گیانی لە دەست داوە | 28/5/1397 |
36 | میعاد شاوەیسی | کرماشان | بریندار بووە | کاسبکار بووە و لە کرماشان بە تەقەی چەکدارێکی ڕێژیم گیانی لە دەست داوە | 28/5/1397 |
37 | ئەییوب نیکزاد | مەریوان | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە | 2/6/1397 |
38 | مەنسور کوڕی مەجید | مەریوان | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە | 3/6/1397 |
39 | ناسر بانوج | مەریوان | کوژراوە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان گیانی لە دەست داوە | 3/6/1397 |
40 | ئیقبال کوڕی ئەحمەد | مەریوان | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە | 3/6/1397 |
41 | ئیبراهیم کوڕی محەممەد | مەریوان | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە | 3/6/1397 |
42 | عوسمان قەدیمی | ماکۆ | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 5/6/1397 |
43 | ئەرکان کاکایی | سەلاسی باوەجانی | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 5/6/1397 |
44 | بەختیار مرادپوور | سەلاسی باوەجانی | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 5/6/1397 |
45 | مەحموود کیتابی | بانە | کوژراوە | لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 5/6/1397 |
46 | ئەسعەد فەرەجی | سەوڵاوای مەریوان | بریندار بووە | بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان لە بەرزایی بەربۆتەوە | 9/6/1397 |
47 | ئەبووبەکر خۆشی | پیرانشار | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 11/6/1397 |
48 | عەلی عەڕەب | پیرانشار | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 11/6/1397 |
49 | سامان مرادی | پیرانشار | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 13/6/1397 |
50 | ئاکۆ مینایی (سەعادەتپەنا) | سەقز | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 13/6/1397 |
51 | ناسر ئیبراهیم زادە | سەردەشت | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 14/6/1397 |
52 | حوسێن ئەحمەدی | ڕەبەت | بریندار بووە | بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم و بەربوونەوە لە شاخ بە توندی بریندار بووە | 20/6/1397 |
53 | ئەسکەندەر گاکەشی | سەردەشت | کوژراوە | لە کوێستانەکانی مامەند و هەڵشۆ کەوتۆتە سەر مین و کوژراوە | 20/6/1397 |
54 | زانا محەممەدی | بانە | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 21/6/1397 |
55 | زانیار محەممەدی | سەقز | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 22/6/1397 |
56 | محەممەد یادگارنەوین | سەقز | بریندار بووە | لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | 22/6/1397 |
57 | فەرشید نیکبین | سەقز | بریندار بووە | لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ | 22/6/1397 |
58 | مارف خۆش مەرام | ورمێ | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 23/6/1397 |
59 | ڕەحیم باپیری | سەردەشت | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 25/6/1397 |
60 | نێعمەت شابازیی حەیدەرانلو | چاڵدران | کوژراوە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە | 27/6/1397 |
61 | محەممەد حوسێننیژاد | چالدران | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/6/1397 |
62 | پەیمان قولیزادە | چالدران | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/6/1397 |
63 | ڕەعمەت محەممەدی | ورمێ | بریندار بووە | بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/6/1397 |
64 | یادگار مەحموودی | پاوە | بریندار بووە | بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و بەربوونەوە لە بەرزایی بە توندی بریندار بووە | 31/6/1397 |
زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە ماوەی سێ مانگی هاوینی 1397دا لە دار دراون
ڕێکەوت | هۆکاری ئێعدام کران و شوێنی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان | خەڵکی | ناو و ناسناو | ڕیز |
13/4/1397 | بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە | ورمێ | گوڵی حاجیپوور | 1 |
13/4/1397 | بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە | ورمێ | محەممەد ڕەوشەنی | 2 |
13/4/1397 | بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە | سەردەشت | شەهباز ئیبراهیمی | 3 |
16/4/1397 | بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە | ڕەوانسەر | سولەیمان موزەفەری | 4 |
16/4/1397 | بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە | سەرپێلی زەهاو | ئیسماعیل سۆفی | 5 |
16/4/1397 | بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە | سەرپێلی زەهاو | ڕەحمان بێهروز | 6 |
16/4/1397 | بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە | پاوە | سەید ماجید مورتەزایی | 7 |
16/4/1397 | بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە | پاوە | سیروس عەزیزی | 8 |
16/4/1397 | بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە | سەلاسی باوەجانی | ئەیوب ئیسماعیلی | 9 |
16/4/1397 | بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە | سەلاسی باوەجانی | خەسرەو ڕەمەزانی | 10 |
16/4/1397 | بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە | سەرپێل زەهاو | عوسمان بێهروز | 11 |
21/4/1397 | بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە | خۆی | بابەک بلووغی | 12 |
27/4/1397 | تەمەنی 65 ساڵ بووە و بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە دار دراوە | جوانڕۆ | ساڵح خانیزادە | 13 |
29/4/1397 | بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی کرماشان لە دار دراوە | کرماشان | داوود ڕەبانی | 14 |
29/4/1397 | بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی کرماشان لە دار دراوە | کرماشان | عەلیڕەزا ئاشووری | 15 |
1/5/1397 | بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە | بۆکان | کەماڵ سوڵتانی | 16 |
1/5/1397 | بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە | شنۆ | فاڕووق دەریایی | 17 |
1/5/1397 | بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە | شنۆ | مەحموود حەمزەزادە | 18 |
5/5/1397 | بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە | ورمێ | جەهانگیر نەوجەوان | 19 |
17/6/1397 | به تۆمهتی ئهندامهتیی حیزبێکی کوردیی دژبهری کۆماری ئیسلامی له کهرهج له دار دراوه | مهریوان | لوقمان مرادی | 20 |
17/6/1397 | به تۆمهتی ئهندامهتیی حیزبێکی کوردیی دژبهری کۆماری ئیسلامی له کهرهج له دار دراوه | مهریوان | زانیار مرادی | 21 |
17/6/1397 | به تۆمهتی ئهندامهتیی حیزبێکی کوردیی دژبهری کۆماری ئیسلامی له کهرهج له دار دراوه | دێولان | ڕامین حوسێن پهناهی | 22 |
18/6/1397 | به تۆمهتی ئهندامهتیی حیزبێکی کوردیی دژبهری کۆماری ئیسلامی له ورمێ له دار دراوه | شنۆ | ئهحمهد شهباب | 23 |
18/6/1397 | به تۆمهتی ئهندامهتیی حیزبێکی کوردیی دژبهری کۆماری ئیسلامی له ورمێ له دار دراوه | شنۆ | ناسر عهزیزی | 24 |
19/6/1397 | به تۆمهتی ئهندامهتیی حیزبێکی کوردیی دژبهری کۆماری ئیسلامی له میاندواو له دار دراوه | گامیشگۆلی میاندواو | کهماڵ ئهحمهدنیژاد | 25 |
ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی 1397دا قوربانیی تەقینەوەی مین بوون
ریز | ناو و ناسناو | شوێن | پیشه | جۆری زیان | چۆنیهتیی رووداو | رێکهوت |
1 | هیوا خزری | کۆڵبەر | مەهاباد | لاقی پەڕیوە | لە سنووری تەمەرچین کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە | 18/4/1397 |
2 | سەیفوور یاری | کۆڵبەر | پاوە | لاقی پەڕیوە | لە ناوچە سنوورییەکان کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە | 21/4/1397 |
3 | ئەییوب نیکزاد | کۆڵبەر | مەریوان | بریندار بووە | لە ناوچە سنوورییەکان کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە | 2/6/1397 |
4 | مەنسور کوڕی مەجید | کۆڵبەر | مەریوان | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە | 3/6/1397 |
5 | ناسر بانوج | کۆڵبەر | مەریوان | کوژراوە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان گیانی لە دەست داوە | 3/6/1397 |
6 | ئیقبال کوڕی ئەحمەد | کۆڵبەر | مەریوان | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە | 3/6/1397 |
7 | ئیبراهیم کوڕی محەممەد | کۆڵبەر | مەریوان | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە | 3/6/1397 |
8 | مێهدی خووگر | جوتیار | مەریوان | بریندار بووە | لە ناوچە سنوورییەکان کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە | 11/6/1397 |
9 | ئەسکەندەر گاکەشی | کۆڵبەر | سەردەشت | کوژراوە | لە کوێستانەکانی مامەند و هەڵشۆ کەوتۆتە سەر مین و کوژراوە | 20/6/1397 |
ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی 1397دا گیراون و حوکم دراون
ریز | ناو و ناسناو | شوێن | پیشه | چۆنیهتیی رووداو | رێکهوت |
1 | کاوە بابامرادی | سنە | ژینگەپارێز | به تۆمهتی چالاکیی سیاسی و ئهمنیهتی له دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه | 1/4/1397 |
2 | ئیقباڵ قوبادی | کامیاران | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | 3/4/1397 |
3 | منارە مەلاوەیسی | سەقز | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی لە دژی کۆماری ئیسلامی سزای سێ ساڵ زیندانیی تەعلیقیی بەسەردا سەپاوە | 3/4/1397 |
4 | زەمانە زێویە | سەقز | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی لە دژی کۆماری ئیسلامی سزای سێ ساڵ زیندانیی تەعلیقیی بەسەردا سەپاوە | 3/4/1397 |
5 | ئەمیر حوسێن دارابی | کرماشان | رۆژنامەنووس | بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە گیراوە | 5/4/1397 |
6 | ئهمین عهلیزاده | ئیلام | دهروێشی گونابادی | به هۆکارتی ناڕوون لهلایهن ناوهنده ئهمنیهتییهکانهوه گیراوه | 8/4/1387 |
7 | جهلال موسهوی | ئیلام | دهروێشی گونابادی | به هۆکارتی ناڕوون لهلایهن ناوهنده ئهمنیهتییهکانهوه گیراوه | 8/4/1387 |
8 | فەرهاد عهبدوڵلاپوور | شنۆ | مهدهنی | به تۆمهتی چالاکیی سیاسی و ئهمنیهتی له دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه | 9/4/1397 |
9 | کامران شێخە | مەهاباد | مەدەنی | بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی ناوەندە ئەمنیەتییەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە | 9/4/1397 |
10 | ئەنوەر خزری | مەهاباد | مەدەنی | بەتۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی ناوەندە ئەمنیەتییەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە | 9/4/1397 |
11 | خسرو بشارەت | مەهاباد | مەدەنی | بەتۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی ناوەندە ئەمنیەتییەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە | 9/4/1397 |
12 | شۆڕش قادر سهکینه | شنۆ | مهدهنی | به تۆمهتی چالاکیی سیاسی و ئهمنیهتی له دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه | 10/4/1397 |
13 | دڵشاد فهقێزاده | شنۆ | مهدهنی | به تۆمهتی چالاکیی سیاسی و ئهمنیهتی له دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه | 10/4/1397 |
14 | فههیم نهورۆزی | شنۆ | مهدهنی | به تۆمهتی چالاکیی سیاسی و ئهمنیهتی له دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه | 10/4/1397 |
15 | ئەنوەر عەڕەب | بۆکان | نووسەر | به تۆمهتی چالاکیی سیاسی و ئهمنیهتی له دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه | 10/4/1397 |
16 | ئەرەستوو مرادی | سنە | چالاکی کرێکاری | بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 11/4/1397 |
17 | سابیر خەلیفە | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 13/4/1397 |
18 | عیرفان ڕەشیدی | پاوە | ژینگەپارێز | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 13/4/1397 |
19 | مەعسوومە تەقی نەژاد | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی بانگەشە بۆ ئایینی مەسیحی لە شاری کەرەج گیراوە | 13/4/1397 |
20 | مریەم فەرەجی | سەرپێلی زەهاو | خوێندکاری زانکۆ | لە کەرەج بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 14/4/1396 |
21 | مستەفا باقری ئاشنا | هەمەدان | ئەندازیار | بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ | 15/4/1397 |
22 | ئەردەشیر مووسەوی | کرماشان | کارناسی سیاسی | بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ | 15/4/1397 |
23 | مێهدی ئازادبەخت | لوڕستان | وێنەگر | بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ | 15/4/1397 |
24 | بیژەن گراوەند | کرماشان | ئەندازیار | بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ | 15/4/1397 |
25 | شەهریار تەهماسبی | کرماشان | کارناسی سیاسی | بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ | 15/4/1397 |
26 | ئەرسەلان هیدایەتی | قوروە | ژینگەپارێز | بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 15/4/1397 |
27 | موزەفەر وەلەدبەیگی | پاوە | نووسەر | بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 16/4/1397 |
28 | عەزیز ڕەشیدی | بۆکان | مەدەنی | بە تۆمەتی سەردانی باشووری کوردستان و بڕینی سنوور دەسبەسەر کراوە | 16/4/1397 |
29 | ئامانج ڕەشیدی | بۆکان | مەدەنی | بە تۆمەتی سەردانی باشووری کوردستان و بڕینی سنوور دەسبەسەر کراوە | 16/4/1397 |
30 | مستەفا قادر زێنەب | ورمێ | مەدەنی | بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای 11 ساڵ زیندانیی دراوەتێ | 16/4/1397 |
31 | ڕەحیم مەحموودی | ورمێ | مەدەنی | بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای 11 ساڵ زیندانیی دراوەتێ | 16/4/1397 |
32 | زانیار ئەحمەدینیاز | سنە | خوێندکار | بە تاوانی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو سزای 8 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | 16/4/1397 |
33 | شەهاب ئەحمەدیئازەر | نەغەدە | چالاکی سیاسی | بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 19/4/1397 |
34 | واحید ئەمینپوور | پاوە | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 20/4/1397 |
35 | وریا فەرەجی | “نێ”ی مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 20/4/1397 |
36 | وشیار کەسرایی | “نێ”ی مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 20/4/1397 |
37 | عەتا فەتاحی | سەردووشی مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 20/4/1397 |
38 | سۆران ئەحمەدی | پاوە | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 21/4/1397 |
39 | سەرهان خەلیلزادە | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 21/4/1397 |
40 | سام عەبباسی | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 21/4/1397 |
41 | پەیمان عەبدی | مەریوان | چالاکی کرێکاری | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 22/4/1397 |
42 | فەریبا خەرامیدە | سنە | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 22/4/1397 |
43 | کەریم سەیدزادە | بۆکان | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 23/4/1397 |
44 | شەهرام سەیدزادە | بۆکان | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 23/4/1397 |
45 | سیروان ئەرخەوانی | تەنگیسەری سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 23/4/1397 |
46 | ئەمیر ڕەزایی | تەنگیسەری سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 23/4/1397 |
47 | فەرزاد سادقیان | تەنگیسەری سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 23/4/1397 |
48 | عەلی ئەڵڵاوەیسی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 23/4/1397 |
49 | سەیران ئارامیش | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 28/4/1397 |
50 | فەردین وەفایی | بۆکان | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 29/4/1397 |
51 | موختار زارعی | سنە | چالاکی سیاسی | بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 30/4/1397 |
52 | فاڕووق سەیدزادە | مەریوان | ژینگەپارێز | بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بە دژی حکومەت گیراوە و سزای 16 مانگ زیندانیی دراوەتێ | 30/4/1397 |
53 | لایەق ئەحمەدی | مەریوان | ژینگەپارێز | بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بە دژی حکومەت گیراوە و سزای 16 مانگ زیندانیی دراوەتێ | 30/4/1397 |
54 | ئازاد ڕووحانی | مەریوان | ژینگەپارێز | بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بە دژی حکومەت گیراوە و سزای 16 مانگ زیندانیی دراوەتێ | 30/4/1397 |
55 | محەممەد پەڕتەوی | مەریوان | سەرباز | بەتۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە | 31/4/1397 |
56 | بەختیار عارفی | سەردەشت | مامۆستای قوتابخانە | بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە و سزای 18 مانگ زیندانی دراوەتێ | 2/5/1397 |
57 | حیسام حوسێنی | داڵاهۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 2/5/1397 |
58 | فەرهاد جەهانبەیگی | کرماشان | ڕۆژنامەنووس | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 2/5/1397 |
59 | زەبیحوڵڵا ڕەئووفی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی پڕوپاگندە دژی ڕێژیم سزای 2 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ “میناب”ی بەسەردا سەپاوە | 4/5/1397 |
60 | ڕامین کاردانی | سەقز | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە رێفراندۆمی باشووری کوردستان سزای 4 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | 5/5/1397 |
61 | یوسف شیناوێیی | پیرانشار | کۆڵبەر | بە تۆمەتی بڕینی سنوور و هێنان و بردنی کاڵا گیراوە | 6/5/1397 |
62 | محەممەد ئەحمەدی | سنە | چالاکی ئایینی | بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە | 7/5/1397 |
63 | فەرشاد تاهیری | سنە | چالاکی ئایینی | بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە | 7/5/1397 |
64 | ئەکبەر سەمەدی | مەریوان | مەدەنی | خەڵکی ئاوایی “گوڵیچییەر” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 10/5/1397 |
65 | عوسمان دڵاویز | مەریوان | مەدەنی | خەڵکی ئاوایی “گوێزە کوێرە” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 10/5/1397 |
66 | محەممەد کەرەمی | مەریوان | مەدەنی | خەڵکی ئاوایی “گوێزە کوێرە” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 10/5/1397 |
67 | محەممەد ئێرانخا
|
مەریوان | مەدەنی | خەڵکی ئاوایی “دەرێ” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 10/5/1397 |
68 | محەممەد مەملەکەتی | مەریوان | مەدەنی | خەڵکی ئاوایی “دەرێ” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 10/5/1397 |
69 | محەممەد حوسێنی | مەریوان | مەدەنی | خەڵکی ئاوایی “دەرێ” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 10/5/1397 |
70 | پەیمان شاکریان | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە | 10/5/1397 |
71 | سەیوان شاکریان | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە | 10/5/1397 |
72 | محەممەد پەرتەوی | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە | 10/5/1397 |
73 | نێگینسا شەهبازی | ئیلام | ژینگەپارێز | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 10/5/1397 |
74 | واحید بێهبەهانی | پیرانشار | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی سزای 6 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی قەزوینی بەسەردا سەپاوە | 10/5/1397 |
75 | حەسەن گەڵوانی | نەغەدە | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی سزای 5 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئەردەبیلی بەسەردا سەپاوە | 10/5/1397 |
76 | ئاڕمان غەفووری | مەریوان | ڕۆژنامەنووس | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە | 11/5/1397 |
77 | هوشمەند عەلیپوور | سەردەشت | چالاکی سیاسی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە | 12/5/1397 |
78 | محەممەدی وەستاقادر | سەقز | چالاکی سیاسی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە | 12/5/1397 |
79 | بەرزان محەممەدی | مەریوان | مەدەنی | لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاراندا گیراوە و چارەنووسی ناڕوونە | 12/5/1397 |
80 | کورش عەزیزی | شنۆ | مکانیک | خەڵکی قەرەسەقڵ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 13/5/1397 |
81 | یوسف ئەحمەدی | شنۆ | مەدەنی | خەڵکی تاچیناوێ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 13/5/1397 |
82 | مەقدیر محەممەدزادە | شنۆ | مەدەنی | خەڵکی سینگان و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 13/5/1397 |
83 | ئەبووبەکر میناپاک | شنۆ | مەدەنی | خەڵکی سەوجە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 13/5/1397 |
84 | مەنسوور عومەرزادە | شنۆ | مەدەنی | خەڵکی دەشتەبێڵ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 13/5/1397 |
85 | فاڕووق محەممەدی | کامیاران | مەدەنی | خەڵکی شاهۆ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 14/5/1397 |
86 | جەماڵ سەفەوی | پیرانشار | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە | 14/5/1397 |
87 | کامیل ئەحمەدی | شنۆ | مەدەنی | خەڵکی حەسەن نووران و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 15/5/1397 |
88 | سەیوان کەمانگەر | کامیاران | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە | 16/5/1397 |
89 | کامیار کەمانگەر | کامیاران | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە | 16/5/1397 |
90 | ڕەحیم خاتری | کامیاران | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە | 16/5/1397 |
91 | سەحەر کازمی | سنە | ژینگەپارێز | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 18/5/1397 |
92 | سەید جەمال سەفەوی | پیرانشار | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە | 16/5/1397 |
93 | ڕەزا رەسووڵپوور | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی گیراوە و سزای 5 ساڵ زیندانیی دراوەتێ | 19/5/1397 |
94 | حوججەت ڕەزمجو | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی گیراوە و سزای 5 ساڵ زیندانیی دراوەتێ | 19/5/1397 |
95 | حەمید ڕەحیمی | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی گیراوە و سزای 18 مانگ زیندانیی دراوەتێ | 19/5/1397 |
96 | مووسا مەحموودی | شنۆ | مەدەنی | خەڵکی گوندەوێلە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 24/5/1397 |
97 | حەسەن عەبدوڵلازادە | مەهاباد | مەدەنی | بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی سزای 67 مانگ زیندانی و لێدانی 40 قامچی و 15 ساڵ بێبەشی لە چالاکییە کۆمەڵاتییەکانی بەسەردا سەپاوە | 25/5/1397 |
98 | بێهنام ئیسماعیل زادە | شنۆ | چالاکی کرێکاری | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 28/5/1397 |
99 | محەممەدئەمین قازی | شنۆ | مەدەنی | خەڵکی گوندەوێلە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 27/5/1397 |
100 | محیەدین غەیاسی | ئیلام | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 28/5/1397 |
101 | موسلیم سوبحانی | سنە | ژینگەپارێز | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 29/5/1397 |
102 | ئومید ئەسەدی | کامیاران | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 30/5/1397 |
103 | شاکر باقی | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 30/5/1397 |
104 | ئەنوەر ئاتەشتەر | بۆکان | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 30/5/1397 |
105 | جەلال بابایی | ڕوانسەر | مەدەنی | بە تۆمەتی کوشتنی چەکدارێکی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 1/6/1397 |
106 | ئاڕمان غەفووری | مەریوان | ژینگەپارێز | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 2/6/1397 |
107 | ئارام یوسفی | سنە | شۆفیری تەکسی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 5/6/1397 |
108 | مەنووچێهر کەڵەشیپوور | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 6/6/1397 |
109 | لەتیف ئەحمەدی | جوانڕۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 8/6/1397 |
110 | گەلاوێژ محەممەدی | سەقز | ئێرانی_کانادایی | لە فڕۆکەخانە بە هۆکاری ناڕوون گیراوە و بۆ شوێنێکی نەزانراو گواستراوەتەوە | 8/6/1397 |
111 | سیروان هوشمەند | مەریوان | مەدەنی | ئیتلاعات بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی گرتوویەتی | 9/6/1397 |
112 | موختار وەلیپوور | مەریوان | مەدەنی | ئیتلاعات بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی گرتوویەتی | 9/6/1397 |
113 | واحید خالیدنیژاد | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 11/6/1397 |
114 | سەعدی مەعرووفی | نەغەدە | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 11/6/1397 |
115 | نەجەف مێهدیپوور | ئیلام | نووسەر | بە هۆی نووسین و بڵاوکردنەوەی ڕەخنەگرانە سزای ساڵێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە | 13/6/1397 |
116 | خالید حوسێنی | سنە | چالاکی کرێکاری | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 13/6/1397 |
117 | مەزەفەر ساڵحنیا | سنە | چالاکی کرێکاری | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 13/6/1397 |
118 | ئەرسەلان خودکام | مەهاباد | کارمەند | بە تۆمەتی هاوکاریی ئەمنیەتی لەگەڵ حیزبێکی کوردی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە | 14/6/1397 |
119 | هاجەر سەعیدی | سنە | ژینگەپارێز | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 16/6/1397 |
120 | ئەنوەر ڕەوشەن | مەریوان | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 16/6/1397 |
121 | کەماڵ خاوەری | مەریوان | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 16/6/1397 |
122 | سەجاد جەماڵیفەرد | مەریوان | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 16/6/1397 |
123 | ئارام فەتحی | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
124 | سۆران دانشوەر | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
125 | موسلیم ئیبراهیمی | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
126 | دلێر ڕەوشەن | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
127 | محەممەد ئەزکات | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
128 | ئەحمەد تەبیرە | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
129 | نەوشیروان خۆشنەزەر | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
130 | ئەحسەن ئەمانی | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
131 | ئارمان ئەمانی | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
132 | موزەفەر ساڵحنیا | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
133 | خالید گەنجی | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
134 | ڕەشید ناسرزادە | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
135 | خدر دەوڵەتی | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
136 | سیامەند دەوڵەتی | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
137 | مووسا ئازەری | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
138 | باقر سەفەری | ڕوانسەر | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
139 | جەعفەر ڕەسووڵپوور | سەردەشت | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
140 | بەهمەن ددانساز | سەردەشت | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
141 | محەممەد لەیلانەیی | سەردەشت | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
142 | محەممەد ئەمینی | سەردەشت | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
143 | وەفا…. | سەردەشت | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
144 | محەممەد … | سەردەشت | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
145 | دیاکۆ باغبانی | بۆکان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
146 | ژیار قادری | سەردەشت | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
147 | سمکۆ سدیقی | بۆکان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
148 | بێهنام مورادی | دیواندەرە | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
149 | سولێمان مامەند | بۆکان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
150 | سەدیق بەهرامی | بۆکان | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 21/6/1397 |
151 | خوسرەو قودرەت | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 22/6/1397 |
152 | ساڵح پاشایی | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 22/6/1397 |
153 | سادق پاشایی | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 22/6/1397 |
154 | محەممەد سەلەحشوور | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ئێران سزای 8 ساڵ زیندانیی دراوەتێ | 22/6/1397 |
155 | کاوان عومەرزادە | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە | 22/6/1397 |
156 | سورەیا خدری | سنە | چالاکی مافی منداڵ | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 22/6/1397 |
157 | موسلیم سەعیدپوور | سنە | چالاکی مافی منداڵ | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 22/6/1397 |
158 | هەرمان وەتمانی | مەهاباد | نووسەر | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 24/6/1397 |
159 | عیززەدەەین لایقی | مەهاباد | چالاکی مەزهەبی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | 27/6/1397 |
160 | محیەدین ئیبراهیمی | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە | 31/6/1397 |
ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی 1397دا بە هۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە
ریز | ناو و ناسناو | خهڵکی | تەمەن | چۆنیهتیی رووداو | رێکهوت |
1 | حهدیس فهخرزاده | مهریوان | 22 ساڵ | خێزاندار و دایکی منداڵێکی بچووک بوو. بههۆی کێشهی خێزانی ئاگری له خۆی بهردا و خۆی کوشت | 1/4/1397 |
2 | گهشاوه ئیبراهیمپوور | پیرانشار | 18 ساڵ | بههۆی ههژاری و بێدهرهتانی خۆی ههڵاواسیوه | 4/4/1397 |
3 | نادیا خزرپوور | سهردهشت | 18 ساڵ | بههۆی ههژاری و بێدهرهتانی کۆتایی به ژیانی هێناوه | 7/4/1397 |
4 | خەلیل عێبادی | سەقز | 42 ساڵ | کۆڵبەر بووە و دوای ئەوەی هێزەکانی ڕێژیم دەست بەسەر بارەکەی دادەگرن، خۆی کوشتووە | 10/4/1397 |
5 | ڕۆئیا ڕەسوڵزادە | سەردەشت | 20 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 17/4/1397 |
6 | ئارەزوو دڵ ئەنگیز | مەریوان | 23 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگەی هەڵاواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 27/4/1397 |
7 | مریەم ڕۆستەمی | سەرپێلی زەهاو | 17 ساڵ | بەهۆی خەمۆکیی دوای ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکەی ئەو شارە خۆی هەڵاواسیوە | 7/5/1397 |
8 | نوشین تۆرابی | سەرپێلی زەهاو | 16 ساڵ | بەهۆی خەمۆکیی دوای ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکەی ئەو شارە خۆی هەڵاواسیوە | 7/5/1397 |
9 | ئیلهام فاتمی | سەقز | 17 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 8/5/1397 |
10 | ڕەزا نەزەری | ئیلام | 27 ساڵ | بههۆی ههژاری و بێدهرهتانی خۆی ههڵاواسیوه | 11/5/1397 |
11 | ئاراستە محەممەدپوور | سەقز | 24 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ مێردەکەی لە ڕێگەی هەڵاواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 12/5/1397 |
12 | بەرزان ئەلیاسی | سەرپێلی زەهاو | 37 ساڵ | بە چەقۆ لە ملی خۆی داوە و بەهۆی خوێنبەربوونی زۆر گیانی لە دەست داوە | 12/5/1397 |
13 | ئێران خدری | سەرپێلی زەهاو | 19 ساڵ | بەهۆی خەمۆکیی دوای ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکەی ئەو شارە خۆی هەڵاواسیوە | 12/5/1397 |
14 | جەمیلە مام حەسەن | میاندواو | 30 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 12/5/1397 |
15 | فریشتە …. | بانە | 27 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە | 12/5/1397 |
16 | پەشمینە سوڵتانی | کۆخانی میاندواو | ……. | بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی خنکاندوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 14/5/1397 |
17 | ناسر شەریفی | پیرانشار | ………… | مامۆستای خانەنشینکراو بووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 18/5/1397 |
18 | ئەشکان فەرەجی | سەقز | …… | بەهۆی هەژاری و بێ ئەنوایی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 18/5/1397 |
19 | تاهیر شەمسی | سەقز | 22 ساڵ | بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 19/5/1397 |
20 | پەروین میرەکی | جوانڕۆ | 17 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە | 23/5/1397 |
21 | مەهشاد زەکی | سەردەشت | 16 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە | 23/5/1397 |
22 | مێهران مەحموودی | دیواندەرە | 17 ساڵ | بەهۆی خەمۆکی و کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە | 23/5/1397 |
23 | پوریا لهۆنی | نەوسوود | 31 ساڵ | لە مەریوان بەهۆی بێکاری و بێدەرەتانی و ناهۆمێدی کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 23/5/1397 |
24 | زەکەریا ئەسوەک | سەردەشت | 13 ساڵ | به هۆی کێشهی بنهماڵهیی خۆی کوشتووه | 28/5/1397 |
25 | ئیقبال خوسرەوی | سنە | 36 ساڵ | لە بەندیخانەی سنە لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 27/5/1397 |
26 | ژیلا ئەندایش | مەهاباد | 20 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 29/5/1397 |
27 | شیوا… | ورمێ | 22 ساڵ | دایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە خۆی بەردەواوە | 4/6/1397 |
28 | ڕەزا سەحرایی | سەرابلەی ئیلام | 28 ساڵ | بەهۆی هەژاری وێڕای خێزانەکەی (ویدا ڕۆستەمی) لە ڕێگەی خواردنی حەب خۆیان کوشتووە | 13/6/1397 |
29 | ویدا ڕۆستەمی گراوند | سەرابلەی ئیلام | 28 ساڵ | بەهۆی هەژاری وێڕای مێردەکەی (ڕەزا سەحرایی) لە ڕێگەی خواردنی حەب خۆیان کوشتووە | 13/6/1397 |
30 | شەونم ڕەسووڵی | سەردەشت | ……….. | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە | 13/6/1397 |
31 | چ . س | بۆکان | 32 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە | 13/6/1397 |
32 | ح. عەبباسی | ئیلام | 24 ساڵان | بە هۆکاری ناڕوون ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 19/6/1397 |
33 | مەهین … | ئیلام | 14 ساڵان | بەهۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگەی خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 20/6/1397 |
34 | سومەییە…. | سنە | 15 ساڵان | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە | 23/6/1397 |
35 | ئایشێ گوڵمحەممەدی | پیرانشار | 16 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەی مێردەکەی خۆی هەڵاواسیوە | 25/6/1397 |
36 | موژدە عەزیمی | ئیسلامئاباد | 30 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەی مێردەکەی خۆی هەڵاواسیوە | 28/6/1397 |
37 | ڕامین ئەکبەرپوور | ئیلام | 12 ساڵ | بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 31/6/1397 |
ئەو کەسانەی لە سی مانگی هاوینی 1397دا بە هۆی رووداوی کار زیانیان بەر کەوتووە
ریز | ناو و ناسناو | شوێن | پیشه | جۆری زیان | چۆنیهتیی رووداو | رێکهوت |
1 | شێرکۆ یوسفی | پیرانشار | کرێکاری بهنداو | گیانی له دهست داوه | له کاتی کردنهوهی دهربیجهیهکی بهنداو ئاو بردوویهتی و خنکاوه | 1/4/1397 |
2 | وەحید مەولوودی | سنه | کریکاری کارتۆنسازی | گیانی له دهست داوه | بههۆی نهبوونی ستانداردی ئهمنیهتی کهتووهته بن دهزگای پرێس | 8/4/1397 |
3 | بێهنام مونفەرید | سنە | کرێکاری دەرمانخانە | گیانی لە دەست داوە | بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر سووتاوە و گیانی لە دەست داوە | 30/4/1397 |
4 | ئۆمید حوسێنی | سنە | تیکنسیەنی بڕق | گیانی لە دەست داوە | لە شاری یەزد بەهۆی بڕق گرتوویی سووتاوە | 8/5/1397 |
5 | مێهردادئیبراهیمزادە | دیواندەرە | خوێندکاری بیرکاری | گیانی لە دەست داوە | لە شاری قەزوین کرێکاری کردوە و بەهۆی بڕق گرتوویی سووتاوە | 10/5/1397 |
6 | پشتیوان قادری | سنە | کرێکاری بیناسازی | گیانی لە دەست داوە | لە کاتی کردکردندا دڵی ڕاوەستاوە و بەهۆی درەنگ گەیاندن بە نەخۆشخانە مردوە | 13/5/1397 |
7 | فوئاد فەراقی | سنە | کرێکاری بیناسازی | گیانی لە دەست داوە | لە بانە و لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی بەرز بەربووەتەوە و گیانی لەدەست داوە | 17/5/1397 |
8 | سەید بێهزاد حوسێنی | سەقز | کرێکاری کارخانەی قەند | گیانی لە دەست داوە | بەهۆی بڕق گرتوویی لە سەر کار گیانی لە دەست داوە | 20/5/1397 |
9 | موختار نەسیم | مەریوان | کرێکاری شارەوانی | گیانی لە دەست داوە | بەهۆی ڕووخانی کارێزەوە گیانی لە دەست داوە | 3/6/1397 |
10 | عوسمان ئیلاهی | مەریوان | کرێکاری شارەوانی | گیانی لە دەست داوە | بەهۆی ڕووخانی کارێزەوە گیانی لە دەست داوە | 3/6/1397 |
11 | حەبیبوڵڵا رەزایی | کامیاران | کرێکاری بیرهەڵکەن | گیانی لە دەست داوە | لەکاتی کار لە سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست داوە | 11/6/1397 |