فارسی
English
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی "سومەیە ئەختەرشومار" لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری
پزیشکێکی پسپۆڕ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە بەندکران و جەریمەی نەختی حوکم درا
مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا
دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی قوتابییەکی پۆلی یازدە
فەلسەفەی دامەزراندنی "یەکیەتیی ژنانی دێموکرات"
ئەحمەد حەسەنزادە دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

ڕاپۆرتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە پووشپەڕی ئەمساڵ‌دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-07-22
  • کات: 13:32

چاونیوز: کوژران و برینداربوونی ٢٧ کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی ٤٢ کەس و ئێعدامی ٨ بەندکراو، بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان.

لە مانگی پووشپەڕی ئەمسا‌ڵ‌دا ٢٧ کۆڵبەر بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان کوژراون یان بریندار بوون، هەروەها ٤٢ کەس گیراون و ٨ بەندیی کورد لە زیندانەکانی شنۆ و مەهاباد و ورمێ ئێعدام کراون.

به‌ پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکەم مانگی هاوینی ئەمساڵدا لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە شاخ بەهۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو ٢٧ کاسبکارە ٢١ کەسیان بریندار بوون و ٦ کۆڵبەریش کوژراون. کوژران و برینداربوونی ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی پووشپەڕ لەحالێک‌دایە کە لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیش‌دا ٥٣ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد درابوونە بەر دەستڕێژ کە لەو ٥٣ کۆڵبەرە ١٥ کەسیان کوژراون و ٣٨ کۆڵبەریش بریندار بوون. بەو پێیە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون یان بریندار بوون گەیوەتە ٨٠ کەس کە ٢١ کەسیان کوژراون و ٥٩ کەسیش بریندار بوون. شایانی باسە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یشدا  ٢٢٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا یا بریندار ببوون. لەو ٢٢٦ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٨٠ کەسیان کوژرابوون و ١٤٦ کەسیش بریندار ببوون.

لەو مانگە هەروەها ٨ زیندانیی کورد ئێعدام کراون. “چاونیوز” ڕایگەیاندووە کە ئەم ٨ کەسە بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون. ئێعدام‌کرانی ئەو ٨ بەندکراوە لە پووشپەڕی ئەمساڵ لە حاڵێک ‌دایە کە دەزگای قەزایی ڕێژیم لە سێ مانگی بەهاری ئەمسالیش‌دا ١١ بەندکراوی کوردی لەدار دابوو، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا ئێعدام کراون لانیکەم ١٩ کەس بووە. دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ڕابردووشدا (١٣٩٩)‌دا لانیکەم ٤٩ بەندکراوی کوردی لەدار دابوو کە چوار کەس لەوان بەندیی سیاسی بوون.

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا لانیکەم ٤٢ کەسیان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاری‌کردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز” لەو ٤٢ کەسە  ٧ کەسیان دادگایی و سزای سێ مانگ هەتا ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە کوردستان لە وەرزی بەهاریشدا ١٢٦ کەسیان لە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گرتبوو، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون ١٦٨ کەس بووە. لە ڕووداوێکی دیکەدا هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە ورمێ کەسێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ڕەحمان ئەحمەدیان دەستبەسەر کردووە و لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتوویانە و پاش چەند ڕۆژ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ تەرمەکەی ڕادەستی ماڵباتەکەی کردووەتەوە. جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یش لانیکەم ٦٤٠ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئیتلاعاتتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون. لەو ٦٤٠ کەسەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون، لانیکەم ١٨٩ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ هەتا سزای درێژخایەنی ٢٥ ساڵ (زیندان سەرجەم ٨٨٢٥ مانگ) و تەنانەت سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.

لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا لانیکەم ٨ کەس لە کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون کە “چاونیوز” ناو و شوناسی دوو کەس لەوانی ئاشکرا کردووە. لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئه‌مساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە ١٥ قوربانیی وەرگرتبوو کە چاونیوز شوناسی ٧ کەس لەوانی ئاشکرا کردبوو. بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون یان بریندار بوون لانیکەم ٢٥ کەس بووە کە شوناسی ٩ کەس لەوان زاندراوە. ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا  لانیکەم ٥٠ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٣١ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. بەپێی زانیارییەکانی “چاونیوز” لەو ٣١ کەسە ٢١ کەسیان بریندار و نقوستان و ١٠ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو.

لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە شوناسی ١٣ کەس لەوانی ئاشکرا بووە. لە ماوەی سێ مانگ بەهاری سەرەتای ئەمساڵیشدا هەر نەبێ ٨٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتبوو کە “چاونیوز” شوناسی ٤٤ کەس لەوانی تۆمار کردبوو، بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە خۆکوشتن کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە، لانیکەم ٥٧ کەس بووە. ساڵی ڕابردووش لانیکەم ١٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوشتنیان دابوو‌، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو.

بابەتی پێوەندیدار

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

2025-05-06
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

2025-05-06
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

2025-05-04
بەندکراوان

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

by IKHRC

هەواڵ

پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

by IKHRC
2025-05-04
ڕاپۆرتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە پووشپەڕی ئەمساڵ‌دا

ڕاپۆرتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە پووشپەڕی ئەمساڵ‌دا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-07-22
  • 13:32

Next Post
کرێکارێکی سەردەشتی گیانی لە دەست دا

کرێکارێکی سەردەشتی گیانی لە دەست دا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی