فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
ڕاپورتی ڕۆژنامەی نیویورک تایمز لەسەر سادقی خەڵخاڵی: خەڵخاڵی ئەو دادەوەری کە سەدان کەسەی بە مەرگ سزا داوە!

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2018-08-20
  • کات: 23:12

سادقی خەڵخاڵی یەکەم سەرۆکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی پاش شۆڕشی ١٩٧٩ی زایینی بووە کە فەرمانی کوشتنی سەدان کەسی دەرکردووە و لە تەمەنی ٧٧ ساڵەییدا کۆچی دوایی کردووە .

خەڵخاڵی نەخۆشینی پارکینسونی هەبووە و بە پێی وتەی کوڕەکەی ، موحەمەد گیوی خەڵخاڵی کە دەڵێت باوکی پاش نەشتەرگەری مردووە .

خەڵخاڵی کەسێک بووە کە بەردەوام و لە دادگاییەکی کورتدا کە خۆی هەم رۆڵی دادوەر و هەم رۆڵی داواکاری گشتی بینیوە ، تاوانبارانی بە سزای مەرگ مەحکوم کردووە ، واتە لە دادگایەکدا کە نە پارێزەری تێدا بووە و نە هەیئەتی ژوری . ئەو لە ماوەی شەش مانگ کاری خۆیدا ، کەسانێکی بە سزای مەرگ مەحکوم کرد کە ئەو بە دوژمنی شۆڕش ، دژبەری قەومی و قاچاخچی مادەی هۆشبەر ناوی دەبرد . ئەو ناچار کرا کە دەست لە کار بکێشێتەوە پاش ئەوەی کە سزای مەرگی بۆ بەشێک لە بنەماڵەی پاشایەتی دەرکرد کە لە دەرەوەی وڵات بوون و دوور خرابوونەوە .

ئەو هەروەها بۆ ماوەی هەشت ساڵ تاکوو ساڵی ١٩٩١ نوێنەری پارلمانی شاری مەزهەبی قوم بووە ، واتە تا ئەو کاتەی کە لە لایەن ئەنجومەنی چاودێرانی پارلمانەوە متمانەی لێ سەنراوەتەوە .

لە کتێبی ژیاننامەکەیدا کە لە ساڵی ٢٠٠٠ بڵاو بۆتەوە ، خەڵخاڵی بەرگری لە هەڵوێستەکانی خۆی لە سەرەتای شۆڕش دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو پاڵپشتی و متمانەی دامەزرێنەری شۆڕش ، واتە خومەینی لە پشت بووە .

ئەو لە کتێبەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە : من پێنسەد تاوانباری نزیک لە بنەماڵەی پاشایەتیم بە مەرگ سزا داوە ، هەروەها سەدان کەس لە دژبەرانی کورد و گونبەد و خوزستان و هەروەها ڕێژەیەکی بەرچاو لە قاچاخچییەکانی مادەی هۆشبەر . هەورەها دەڵێت : من لە سزادانی ئەو کەسانە هیچ پەشیمان نیم و هەست بە تاوانباری ناکەم . ئێستاش پێم وایە ڕێژەیەکی کەمم کوشتووە . ڕێژەیەکی زۆر بوون کە شایانی سزای مەرگ بوون کە من دەستی خۆمم لەوان پاراستووە.

هەروەها لە کتێبەکەیدا ئاماژە بە ناوی ٦٤ کەس دەکات کە لە یەک شەودا لە قوتابخانەی رفاە لە باشووری تاران و لەسەر بانی قوتابخانەکەدا بە خێرایی ئیعدامی کردوون . ئەو هەورەها ئاماژەی بە دادگایی کردنی کورتی بەشێک لە بەرپرسە سیاسییەکانی سەردەمی پاشایەتی دەکات وهەروەها وتەکانی خۆی بە وێنەی جەستەی مردووی ئەو کەسانەوە تەواو دەکات ، بە تایبەت وێنەی ئەمیر عەباس هوەیدا ، یەکێک لەسەرۆک وەزیرانی سەردەمی پاشایەتی.

خەڵخاڵی پاش هەڵبژاردنی خاتەمی وەکوو سەرۆک کۆمار لە ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ سیاسییە ڕێفۆرمخۆازەکاندا بووە ، بەڵام هیچ کات لە لایەن ئەو بزاڤەوە پێگە و بایەخی پێنەدراوە . هەرچەندە کە وتەبێژی پارلەمان کە خۆی ڕێفۆرمخۆاز بووە ، واتە مهدی کەڕووبی لە وتەکانی خۆیدا ستایشی هەڵوێستەکانی خەڵخاڵی وەکوو سەرپەرشتی دادگای شۆڕش کردووە .

بابەتی پێوەندیدار

دەرکردنی حوکمی زیندان و قامچی بۆ هونەرمەندێکی کورد

2026-06-14
دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

2026-06-14
گواستنەوەی چالاکێکی بواری ژنان بۆ بەندیخانە

مامۆستایەکی خانەنشین دەسبەسەر کرا

مامۆستایەکی خانەنشین دەسبەسەر کرا

2026-06-14
بانکی زیندانیانی سیاسی

دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

by IKHRC

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2018-08-20
  • 23:12

Next Post
چوار ژینگەپارێز لە مەریوان گیانیان لە دەست دا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی