ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی کامێران بە ناوی “ڕامین گورگانی”، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە گوتی: ئەم هاونیشتمانییە بەبێ حوکمی دادوەر لە یەکێک لە شەقامەکانی کامێران دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشووە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕامین گورگانی پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢دا، دەسبەسەر و دوای چەند هەفتە دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتە ئازاد و پاشان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام”، بە شەش مانگ بەندکران حوکم درا و ئەم حوکمە دواتر گۆڕدرا بۆ سزای نەختی.





