چاونیوز: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکان لە شارەکانی کوردستان، چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد پاش زیاتر لە مانگێک هەروا نادیارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “خەلیل ئیسماعیلی”، خەڵکی شاری لۆمار، سەربە پارێزگای سیروان، لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شایانی باسە، تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵ ئەم هاووڵاتییە دراوە، لە بەردەستدا نییە.





