چاونیوز: دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران و کوردستان، چارەنووسی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کوردستان نادیارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ڕەحیم بینیاز” خەڵکی “شاباد” و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی “ئەهل هەزارە کەلهوڕ”، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری کەرەج بە هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباردەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو کەسە لە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە شاری کەرەج بەبێ حوکمی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستە دۆخی ناڕوونە.
شایانی باسە، ڕەحیم بینیاز، پێشتر کارمەندی ئەرتەش بووە و لەم ساڵانەی دواییدا وەک چالاکێکی مەدەنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاک بووە.





