چاونیوز: شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکان لە کوردستان، دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ” دوکتور ڕەزا خاسی”، خەڵکی مەلەکشای سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شایانی باسە، دوای حەوت ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە وەپاڵ ئەم هاووڵاتییە دراون، لە بەردەستدا نییە.





