هونەرمەندێکی شێوەکار بە ناوی “زانیار پایخان” کوڕی محەمەد، خەڵکی گوندی “کۆیێ” سەر بە باژێری ورمێ، لە کاتێکدا دەیویست بۆ وڵاتێکی دیکە بپەڕێتەوە، لە ئاوەکانی یۆنان خنکا و گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە وتی؛ ئەم هونەرمەندە ٢٠ ساڵانەیە، دوای ئەوەی نزیکەی سێ هەفتە پێش ئێستا لە ئاوەکانی یۆنان خنکابوو، پاش تێپەڕبوونی ١٥ ڕۆژ لە گەڕان، تەرمە بێ گیانەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی یۆنان دۆزرایەوە.
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ بە خاکسپاردن، بگوازرێتەوە بۆ زێدی خۆی.





