لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێنج هاونیشتمانی بە ناوەکانی “ڕووناک دەشتی” خەڵکی کامێران”، “ئیبراهیم جانەفەرد” خەڵکی بۆکان، “سیروان عەزیزی” خەڵکی نەغەدە، “حوسێن سەیفی” و “ئەعزەم ناسری” خەڵکی شاری شێروان سەر بە پاریزگای خۆراسانی باکوور، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
شایانی باسە کە؛ “حوسێن سەیفی” و “ئەعزەم ناسری” خەڵکی شێروان سەر بە خۆراسانی باکوور، لە چالاکانی فەرهەنگی و وانەبێژی زمانی کوردین کە دەسبەسەر کراون.
“ئیبراهیم جانەفەرد” خەڵکی گوندی ڕەحیم خانی بۆکانیش پێشتر لە ساڵی ١٤٠١دا دەسبەسەر و لەلایەن لقی ١١٠ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری نیزام”، بە دوو ساڵ بەندکران حوکم درابوو.
شەپۆلی نوێی دەسبەسەرکرانەکان لە کوردستان، لە حاڵێکدا بەتوندی بەردەوامە کە زۆرینەی ئەم هاونیشتمانییانە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراون و دۆخیان نادیارە. هەروەها لە مافی سەرەتایی وەک “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە یان ئاگاداربوون لە هۆکارەکانی دەسبەسەرکران”، بێبەری کراون.





