ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ۱۴۰۴، دوو برای خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی محەممەد ئوسلووب و کامیل ئوسلووب لە ماڵی خۆیانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مروڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵە بەردەوامەکانی ئەو بنەماڵەیە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر باروودۆخ و شوێنی ئەو دوو هاووڵاتییە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم دوو برایە لەبەردەستدا نییە.





