چاونیوز: کچێکی پزیشکی کورد، لە دوایین ناڕەزایەتییەکاندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژرا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە، مەهسا دزفوولیان، خەڵکی کرماشان، ٣٩ ساڵە، دانیشتووی تاران، پزیشکی ددان، لە ڕەوتی دوایین ناڕەزایەتییەکانی ئێران و کوردستاندا، لە فەردیسی کەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، ئەم پزیشکە کوردە کە یەکێک لە باشترین پزیشکەکان لە بواری کاری خۆیدا بوو، لە شوێنی کارەکەی لە ستار خاندا، بەبێ پارەوەرگرتن نەخۆشە دەسکورتەکانی دەرمان دەکرد.





