فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
پرسی ژن لە ئێران و سندووقەکانی دەنگدان

پرسی ژن لە ئێران و سندووقەکانی دەنگدان

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-06-14
  • کات: 06:15

چاونیوز: لە بەرەربەری بەناو هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئێراندا و دروشمە پڕ زریقەوبریقە و قسە هەڵیت‌وپڵیت و بێ‌بنەماکانی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ ئەو بەرپرسایەتییە بەربژێر کردووە و وەک هەمیشە وادە و بەڵێنی نێوبەتاڵ و درۆیین بە خەڵکی ئێران بە گشتیی و کوردستان بە تایبەتی دەدەن و ڕووهەڵماڵاوانە داوا لە خەڵک دەکەن بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لە هەڵبژاردنە ڕواڵەتییەکانی ئەو ڕێژیمەدا بەشداری بکەن؛ لەوەها دۆخێکدا زۆر سەیر و جێی سەرسووڕمان دەبێ کە ژنانی ئێران بیر لەو هەڵبژاردنانە بکەنەوە. بە واتایەکی دی ژنان لە ئێران پاش زیاتر لە چل ساڵ بێبەشی و زەوت‌کردنی هەموو ئازادییەکانیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئاخوندییەوە، دیسانەکەش ملی ڕێگە بگرنە بەر و بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان!

ئەگەر بمانەوێ لەسەر ژنانی ئێران بەگشتی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی بنووسین و باس لە کێشە و بەربەستەکانی سەر ڕێگایان بکەین، بۆ کەس شاراوە نییە کە ژن لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا و لەژێر یاسای پیاوسالاری‌دا سەرەکیترین مافەکانی لێ زەوت کراوە و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کارییەوە بە شێوەی سیستماتیک ژنانی ئێرانی چەوساندۆتەوە و لە زۆر بواردا پەراوێزی خستوون و لە کونجی ماڵەکانی پەستاوتوون و … .

ڕووی قسەی من لێرەدا زیاتر لەو ژنانەیە کە بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکان دەکەن و دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، لە ژنانێک کە لە وڵاتەکەی خۆیان وەک هاووڵاتیی پلە دووش حیسابیان بۆ ناکری، لەو ژنانەی کە تەنانەت ئیزنی ئەوەیان نییە پاسکیل‌سواری بکەن، ژنانێک کە وەک نیوە مرۆڤێک حەساویان بۆ دەکرێ، ژنانێک کە بۆ وەرگرتنی میرات و بەشە ماڵ نیوەی براکەیانن. هەروەها ڕووی قسەم لەو ژنانەیە کە بۆ شایەتیدان لە دادگاکان وەریان ناگرن، یان بە دوو ژن حسێبی شایەتێکیان بۆ دەکرێ. ئەو ژنانەی مافی ئەوەیان نییە بچنە یاریگاکان و لە زۆربەی بەشە وەرزشییەکاندا لە بەر پۆشینی جۆری جلوبەرگی ئەو وەرزشانە ناتوانن لە کێبەڕکێ نێونەتەوەییەکاندا بەشداری بکەن، ئەو ژنانەی مافی چوونە دەرەوە لە ماڵ و وڵاتیان بەبێ ئیزنی پیاو نییە، ئەو ژنانەی کە تا شوو دەکەن بۆ سەفەرکردن و چونە دەرەوە لە ماڵ دەبێ ئیزن لە باوک و برا وەرگرن و دوای پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیش دەبێ بۆ ئەمانە ئیزنی مێردکەیان پی بێ و؛ بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتیش دەبێ حەتمەن باوک یا مێردەکەیان ڕەزامەندیی خۆی دەربڕیبێ. جیا لە هەمووی ئەوانە، ژنێک کە ٩ مانگ منداڵێک لە زگیدا هەڵدەگری و ئەزیەت و ئازاری پێوە دەکێشێ کەچی کە بە دنیای هێنا، باوکی دەبێتە خاوەنی.، کەسێک کە دوای جیا بوونەوە لە هاوژینەکەی تەنیا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەتوانێ ئاگای لە منداڵەکەی بێ.

سەیرە، ژنێک کە هەقی هەڵبژاردنی شێوەی لەبەرکردنی جلوبەرگی خۆی نەبێ و ڕۆژانە بەبەرچاوی خۆیان کچان و ژنان بە تاوانی! ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنەکانی حیجابی زۆرەملێ دەگیرێن و لێیان دەدرێ و لە لایەن دەزگای قەزایی ئەو ڕێژیمەوە حوکمی جۆراوجۆر و زیندانیی درێژماوەیان بە سەر دادەسەپێ؛ هاوکات لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانە و لێپێچەر و ئەشکەنجەدەرەکانەوە ئەوپەڕی سووکایەتییان   و تەنانەت دەستدرێژیشیان دەکرێتەسەر و… ؛ سەیرە کە ژنان بەو حاڵەشەوە خۆیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامیدا ببیننەوە.

ماومەوە کە لە سایەی ڕێژیمێکی ئاوا دژەژندا، ژنان بە چ غوروور و کەرامەتێکەوە دەیانەوێ بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان!؟ بە ڕاستی ژنانی وڵاتەکەم دەیانەوێ دەنگ بە چی و بە کێ بدەن، و گەرەکیانە بە دەنگدانیان چی بگۆڕن و کام شکۆ و پێگە و کەرامەت بۆ خۆیان بگەڕێننەوە!

هەمووان دەزانین کە پاش شۆڕشی ۵٧، ڕێژەی هەڵاواردن و جیاکاریی یاسایی و فەرمی زۆرتر بووە، توندوتیژیی بنەماڵەیی، لێدان و داپڵۆسینی ژنان، دەستدرێژی ڕەگەزی، قەتڵە نامووسییەکان، ئیزندانی چەند هاوسەری بە پیاوان، بە زۆر بەشوودانی منداڵان و منداڵ‌هاوسەری، لەشفرۆشی، منداڵانی کار، بەکرێدانی کچانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ، فرۆشتنی کچ لەلایەن بنەماڵەوە، تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر و … گەیشتۆتە چڵەپۆپە و ئەمانە ئەو دیارییانەن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ژنانی ئێرانی بە دیاری هێناوە. کەواتە ژنان دەبێ خۆیان وەک دۆڕاوانی سەرەکیی ئینقلاب و نیزامی کۆماری ئیسلامی بزانن و نابێ هیچکات ببنە مۆرە و ئامرازێک بۆ ڕەواییدان بەو سیستم و حکوومەتە دواکەوتووە.

هەر بەم پێیە، بۆیە هیچ کات لەو ژنانە تێ ناگەم کە بۆچی دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان؟!

بابەتی پێوەندیدار

ئاگری شوناس و خۆڵەمێشی متمانە

ئاگری شوناس و خۆڵەمێشی متمانە

2025-09-11
دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

2025-05-22
کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

2025-05-11
فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

2025-04-22
بەڵگە و دۆکیومێنت

ئاشکرابوونی ناسنامەی هەشت هاووڵاتیی دیکەی کورد کە گیانیان لەدەست داوە

by IKHRC
2026-01-23
بەڵگە و دۆکیومێنت

زیادبوونی نیگەرانییەکان لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی یووسف ئەحمەدی

by IKHRC
2026-01-23
بانکی زیندانیانی سیاسی

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە سەردەشت

by IKHRC
2026-01-23
پرسی ژن لە ئێران و سندووقەکانی دەنگدان

پرسی ژن لە ئێران و سندووقەکانی دەنگدان

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-06-14
  • 06:15

Next Post
حوڪمی داواڪاری گشتی بۆ چالاکێکی سیاسی

حوڪمی داواڪاری گشتی بۆ چالاکێکی سیاسی

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی