لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاونیشتمانی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “عەلی دانشی” و “سامڕەند وجوودی”، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژێم” هەرکامیان بە چوار مانگ زیندانیکردن حوکمدران.
ئەم دوو هاونیشتمانییە ڕۆژی هەینی ١٩ی گوڵانی ئەمساڵ، دوای بەشداریکردن لە شاییەک، بە پۆشینی “جلوبەرگی کوردی خاکی و جامانە”، بەبێ فەرمانی دادوەری و بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کرابوون.
ئەم دوو هاووڵاتییە دوای قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرابوون.





