شەوی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە سنووری “تەتە”ی هەورامان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی حکوومەتی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمین گەردی” خەڵکی گوندی “تەمەرخان” کوژرا و کۆڵبەرێکی تریش بە ناوی “ڕەسووڵ فەتحی” بریندار کرا.
لە هەمان شەودا، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی “دووپلوورە”ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “دانیال ساڵحی” ٢٤ ساڵە، لە سنووری ئەو گوندە بە تەقەی چەکدارەکانی حکوومەت بریندار کرا.
لاقی دانیال دوو فیشەکی بەرکەوتووە و لەبەر قووڵیی برینەکانی و بۆ نەشتەرگەری، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کراوە.
ئەم کۆڵبەرانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لێ کراوە.
شیاوی ئاماژەیە; ئەمین گەردی خێزاندار و خاوەن منداڵێکە.





