ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، کرێکارێکی خەڵکی گوندی خەرگۆش، سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ، بە ناوی سەید فەهیم دەستبەردەهان، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی کارکردندا لە گوندی کەڵهوڕ گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بە چاونیوز گەیشتووە، ئەو کرێکارە لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی ئاوەدانییدا لە گوندی کەڵهوڕ لە بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.
ئەم ڕووداوە بەهۆی نەبوونی کەرەستەی خۆپاراستن و ڕەچاونەکردنی ڕێنماییەکانی سەلامەتی لە کاتی کارکردندا ڕووی داوە.





