سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٦ی خەزەڵوەر، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی “شەمسەدین( شەهاب) عەباسی کای” لە بەندینخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، بەرەبەیانی ۱٦ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ سزای لەسێدارەدانی “شەمسەدین شەهاب عەباسی کای” کوڕی بەدرخان بەگ و خەڵکی ئاوایی “کای” لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ لە بەندینخانەی ناوەندیی ئەو شاره جێبەجێ کرا.
شەمسەدین عەباسی کای، ئێوارەی پێنجشەممە بۆ دوایینجار چاوی بە بنەماڵەکەی کەوتووە و بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە دوو ساڵ لەوەی پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرا و سزای لەسێدارەدانی بەسەر دا سەپابوو.





