ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مروڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “محەمەد ڕەزا بدەوی”، تەمەن ٤٧ ساڵ، خێزاندار، باوکی چوار منداڵ، خەڵکی گوندی “کۆسی”، سەر بە ناوچەی نازلووی ورمێ، ڕەزا مەولایی، تەمەن ٤٨ ساڵ، خەڵکی گوندی “قوڵنجی” لە ناوچەی ئەنزەلی ورمێ، و مێهدی جەعفەرزادە، لە سێدارە دران.
ئەم سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی پێوەندیدار “بە ماددەی هۆشبەر” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا.





