ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، حەمید چەپاتی، چالاکی مەدەنیی کوردی تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی ورمێ، دوای نزیکەی دوو مانگ و نیو زیندان، بە چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنییەوە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، حەمید چەپاتی کە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی شەش مانگ زیندانیی تەعزیری دەسبەسەر کرابوو، درێژەی ماوەی سزاکەی بە سنووردارکردنی هاتووچۆ لە ماڵی خۆیدا و لەژێر چاودێریی ئەلیکترۆنیدا بەسەر دەبات.
ناوبراو پێشتر لە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، دوای بانگکردنی بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٦ میلیارد تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
حوکمە سەرەتاییەکەی لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە تۆمەتەکانی «پڕوپاگەندە دژی حکومەت و تێکدانی بیروڕای گشتی»، سێ مانگ زیندانیی تەعزیری بوو، کە دوای ناڕەزایەتیی جێگری داواکار، بۆ شەش مانگ زیاد کرا.





