فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٢٨) شاروخ حەسەنزادە

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-03-22
  • کات: 12:31

درێژەی بەشی بیست و هەشت…

٢.لە سەرەتای سەدەکانی نێوەڕاست هەتا سەرهەڵدانی ڕێنسانس:
سەدەکانی ناوەڕاست کە مێژوو هەمووکات وەک “چاخی ڕەش” ناوی دەبات، دەورانێکی دوورودرێژ بە درێژایی هەزار ساڵ لەخۆ دەگرێ؛ چاخێک لە نێوان سەدەکانی ٥ هەتا ١٥ی زایینی کە بە داڕمینی ئیمپڕاتۆری ڕۆمی ڕۆژئاوایی لە ساڵی ٤٧٦ی زایینی دەست پێدەکا و هەتا گرتنی قوستەنتەنییە بە دەستی ئیمپڕاتۆری عوسمانلی لە ساڵی ١٤٥١ درێژەی هەیە. بڵاوبوونەوەی ئۆلی کریستییان، هێزگرتنی کلیسە و ماموستایانی ئایینی، دامەزرانی سیستەمی ئاغا و ڕەعیەتی هەروەها سنووردار بوونی ماف و ئازادییەکانی کەسی لە تایبەتمەندییەکانی ئەم چاخە دێنە ئەژمار.
سەدەکانی سێهەم و چوارەمی زایینی کۆمەڵێکی زۆری خەڵک لە دەوری مەسیحییەت هاڵان، تشتێک کە وردەروردە بووە هۆی کەڵکی نابەجێ وەرگرتنی ماموستایان و پێشەوایانی ئایینی لەو دەستەڵاتەی کە هەیانبوو بۆ وەدەست هێنانی هێزی سیاسی و ئۆلی. لەم دەورانەدا هەوڵ درا جێگە و پێگەی کلیسە وەک دامەزراوەیەکی بان مرۆڤی و خوایی جێگیر بێ و لەم ڕێگایەشەوە پاساو و بەڵگەی فەلسەفی لووس و چەور کەڵکی لێ وەرگیرا. پێشێل کردنی مافە ئینسانییەکان لەژێر سێبەری هێزی خوایی دەستەڵاتدارانی سیاسی و ئۆلی، لە گرنگترین تایبەتمەندییەکان ئەم چاخە دەژمێردرێن. دەستەڵات و ‌هێز وەرگرتنی کلیسە و پاپ، مافی خوایی بوونە جێگرەوەی مافەیلی مرۆڤ و پاساوێک بوو بۆ پێشێل کردنی هەموو ئەو بایەخ و باوەڕە ئینسانییانە. کلیسە پێی وابوو هێز و دەستەڵاتی خۆی لە خواست و ئیرادەی خوا وەردەگرێ کە ئەمە دەبێتە هۆکارێک بۆ دەستێوەردان لە ژیانی مرۆڤەکان. بێبەش کردنی خەڵک لە خواستە سەرەکییەکانی وەک ئازادی،(ئازادی ڕا دەربڕین، ئازادی بیروباوەڕ)ئاکامی ئەم شێوە بیر کردنەوەیە بوو. دەگەڵ هەموو ئەو ڕەوش و بەسەرهاتانە، لەم چاخەدا هەوڵ دان بۆ هەبوونی مافەکانی ئینسان هەر بەردەوام بووە. گرنگترین ڕووداوی جێ سەرنجی ئەم چاخە لە بواری مافەکانی مرۆڤ، بڵاوکردنەوەی جاڕنامەی مەزن(کبیر) لەلایەن “جان”ی یەکەم خونکاری ئەوکاتی بریتانیا بوو، ئەم بەڵگە مێژووییە کە لە ١٥ ژوئییەی ساڵی ١٢١٥ی زایینی (٢٥ی جۆزەردانی ٥٩٤ی هەتاوی) واژۆی لەسەر کرا، ئاماژە بە هەندێک خاڵ دەکا کە هەتا ئێستاش لە سیستەمی حقوقی و بەڵگەی قازییەکان بۆ دانی حوکم لە کەیسی گرینگی وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکایی شوێندانەرە و کاریگەری خۆی هەبووە. دەقی ئەم جاڕنامەیە لەلایەن نوێنەری پاپ بەناوی “ستیفان لێنگتۆن” نووسراوە و وردی و زیرەکییەی مێژوویی تایبەتی تێدا بەکار براوە. هەرچەندە ئەم مانیفێستە مەزنە لە سەدەکانی ناوەڕاست لە قوڕنەی ئورووپا لەبیر کرا، بەڵام لای بریتانیاییەکان زۆر جار ل ئالی، لایەنەکانی سکالا و لە دادگە وەک بەڵگە بەکار بردرا. ئەو ڕاگەیەندراوە ڕووداوێکی گرنگ بوو لە ژیانی مافەکانی مرۆڤ، لەم جاڕنامەیەدا هەرچەندە بەردەنگەکە سەرەکییەکەی چیی سەروو بوو(ئاغاوەت)، بەڵام ماف و ئازادییەکانی خەڵکیش لەبەرچاو گیراوبوو…

بابەتی پێوەندیدار

ئاگری شوناس و خۆڵەمێشی متمانە

ئاگری شوناس و خۆڵەمێشی متمانە

2025-09-11
دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

2025-05-22
کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

2025-05-11
فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

2025-04-22
چاونیوز

سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسی کورد هەڵوەشاوە

by IKHRC
2025-12-11
چاونیوز

مهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سامان قوربانی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە

by IKHRC
2025-12-11
چاونیوز

دەسبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لە نەغەدە و مهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە

by IKHRC
2025-12-11
وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٢٨) شاروخ حەسەنزادە

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٢٨) شاروخ حەسەنزادە

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-03-22
  • 12:31

درێژەی بەشی بیست و هەشت…

٢.لە سەرەتای سەدەکانی نێوەڕاست هەتا سەرهەڵدانی ڕێنسانس:
سەدەکانی ناوەڕاست کە مێژوو هەمووکات وەک “چاخی ڕەش” ناوی دەبات، دەورانێکی دوورودرێژ بە درێژایی هەزار ساڵ لەخۆ دەگرێ؛ چاخێک لە نێوان سەدەکانی ٥ هەتا ١٥ی زایینی کە بە داڕمینی ئیمپڕاتۆری ڕۆمی ڕۆژئاوایی لە ساڵی ٤٧٦ی زایینی دەست پێدەکا و هەتا گرتنی قوستەنتەنییە بە دەستی ئیمپڕاتۆری عوسمانلی لە ساڵی ١٤٥١ درێژەی هەیە. بڵاوبوونەوەی ئۆلی کریستییان، هێزگرتنی کلیسە و ماموستایانی ئایینی، دامەزرانی سیستەمی ئاغا و ڕەعیەتی هەروەها سنووردار بوونی ماف و ئازادییەکانی کەسی لە تایبەتمەندییەکانی ئەم چاخە دێنە ئەژمار.
سەدەکانی سێهەم و چوارەمی زایینی کۆمەڵێکی زۆری خەڵک لە دەوری مەسیحییەت هاڵان، تشتێک کە وردەروردە بووە هۆی کەڵکی نابەجێ وەرگرتنی ماموستایان و پێشەوایانی ئایینی لەو دەستەڵاتەی کە هەیانبوو بۆ وەدەست هێنانی هێزی سیاسی و ئۆلی. لەم دەورانەدا هەوڵ درا جێگە و پێگەی کلیسە وەک دامەزراوەیەکی بان مرۆڤی و خوایی جێگیر بێ و لەم ڕێگایەشەوە پاساو و بەڵگەی فەلسەفی لووس و چەور کەڵکی لێ وەرگیرا. پێشێل کردنی مافە ئینسانییەکان لەژێر سێبەری هێزی خوایی دەستەڵاتدارانی سیاسی و ئۆلی، لە گرنگترین تایبەتمەندییەکان ئەم چاخە دەژمێردرێن. دەستەڵات و ‌هێز وەرگرتنی کلیسە و پاپ، مافی خوایی بوونە جێگرەوەی مافەیلی مرۆڤ و پاساوێک بوو بۆ پێشێل کردنی هەموو ئەو بایەخ و باوەڕە ئینسانییانە. کلیسە پێی وابوو هێز و دەستەڵاتی خۆی لە خواست و ئیرادەی خوا وەردەگرێ کە ئەمە دەبێتە هۆکارێک بۆ دەستێوەردان لە ژیانی مرۆڤەکان. بێبەش کردنی خەڵک لە خواستە سەرەکییەکانی وەک ئازادی،(ئازادی ڕا دەربڕین، ئازادی بیروباوەڕ)ئاکامی ئەم شێوە بیر کردنەوەیە بوو. دەگەڵ هەموو ئەو ڕەوش و بەسەرهاتانە، لەم چاخەدا هەوڵ دان بۆ هەبوونی مافەکانی ئینسان هەر بەردەوام بووە. گرنگترین ڕووداوی جێ سەرنجی ئەم چاخە لە بواری مافەکانی مرۆڤ، بڵاوکردنەوەی جاڕنامەی مەزن(کبیر) لەلایەن “جان”ی یەکەم خونکاری ئەوکاتی بریتانیا بوو، ئەم بەڵگە مێژووییە کە لە ١٥ ژوئییەی ساڵی ١٢١٥ی زایینی (٢٥ی جۆزەردانی ٥٩٤ی هەتاوی) واژۆی لەسەر کرا، ئاماژە بە هەندێک خاڵ دەکا کە هەتا ئێستاش لە سیستەمی حقوقی و بەڵگەی قازییەکان بۆ دانی حوکم لە کەیسی گرینگی وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکایی شوێندانەرە و کاریگەری خۆی هەبووە. دەقی ئەم جاڕنامەیە لەلایەن نوێنەری پاپ بەناوی “ستیفان لێنگتۆن” نووسراوە و وردی و زیرەکییەی مێژوویی تایبەتی تێدا بەکار براوە. هەرچەندە ئەم مانیفێستە مەزنە لە سەدەکانی ناوەڕاست لە قوڕنەی ئورووپا لەبیر کرا، بەڵام لای بریتانیاییەکان زۆر جار ل ئالی، لایەنەکانی سکالا و لە دادگە وەک بەڵگە بەکار بردرا. ئەو ڕاگەیەندراوە ڕووداوێکی گرنگ بوو لە ژیانی مافەکانی مرۆڤ، لەم جاڕنامەیەدا هەرچەندە بەردەنگەکە سەرەکییەکەی چیی سەروو بوو(ئاغاوەت)، بەڵام ماف و ئازادییەکانی خەڵکیش لەبەرچاو گیراوبوو…

بابەتی پێوەندیدار

ئاگری شوناس و خۆڵەمێشی متمانە

ئاگری شوناس و خۆڵەمێشی متمانە

2025-09-11
دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

2025-05-22
کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

2025-05-11
فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

2025-04-22
Next Post
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە توێتیکدا باسی “موژگان کاووسی” دەکات

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە توێتیکدا باسی "موژگان کاووسی" دەکات

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2025 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی