فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٢٣) شاروخ حەسەنزادە

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-01-16
  • کات: 06:18

درێژەی بەشی بیست و دوو…

مافەکانی مرۆڤ بە ڕوانینی بەرژەوەندی و قازانج
لە بۆچوونی دووهەم کە سەرەتا لە نێرینی “بێنتام” دەست پێدەکا و ئێستاش زانایانی وەک “لیۆنز”، “مەک کورمیک”،”ڕاز”، “کەمپڵ” و …پشتیوانی لەم بۆچوونە دەکەن، ئامانجی حقوق نەک پشتیوانی لە هێز و دەستەڵات و خواستی تاکە، بەڵکوو پاراستنی هیندێک بەرژەوەندی و قازانجە کە دەبێ بیدرێتێ. بە ڕوانینێکی تر، ماف کۆمەڵێک بەرژەوەندین کە لایەنی ڕیکوپێک کردنی پێوەندییەکان، بۆ تاکەکان دەستەبەر دەکا، بۆ میناک “ئا” کاتێک خاوەنی مافە کە لە بەجێگەیاندنی ئەرکی پێسپێردراو، قازانج دەکات و یان “ئا” کاتێک دەتوانێ مافێکی هەبیت کە بەرژەوەندی و قازانجەکەی پێشتر بۆی دیار کرابێ و لەبەرامبەر ئەرک و بەڵێنی بۆ ئەوانیتریش لەبەرچاو بگیرێ، ئەم بۆچوونە کەمتر ڕەخنەی لێگیراوە بەڵام کێشەیەک کە هەیتی ئەوەیە کە بەرژەوەندییەکان بۆ لایەنی ماف دەگەڕێتەوە نەک ڕێک وەک ئەو(عین آن). بە نێرینێکی دی، بەرژەوەندی تاکەکان بۆ لایەنی حقوقی دەگەرێتەوە کە بۆیان لەبەرچاو گیراوە. سەرەتا دەبێ مافێک بۆ تاکەکان دابندرێ و ئەمجارە قازانجەکەشی زەمانەت بکرێ. هەڵبەت لەسەر مافی ئاژەڵان و سرووشت هەمیسان ئەم پرسیارە دەگوورێ، خاوەندارانی ئەو جۆرە مافانە، دەبێ چ بەرژەوەندییەکیان هەبێ؟.
لەبۆ ڕێکخستن و سامان دان بە پێوەندییەکانی خەڵک و پاراستنی تەکووزی لە کۆمەڵگا، مافی دانراو، بۆ هەمووکەسێک ئیمتیازاتێک لەهەمبەر ئیتران دەنراوە و تواناییەکی تایبەتی پێدەدرێ کە پێی دەگوترێ “ماف” و کۆیەکەشی دەبێتە “حقوق” و حقوقی تاکی-شی پێ دەگوترێ. ماف بریتییە لە” هێزێک کە لەلایەن یاساوە دەدرێتە تاک”. هەروەک دەبینرێ ئەم پێناسانە کەموزۆر لە بۆچوونی یەکەم وەرگیراون. لێرەدا لەبەر قازانجی باسەکەمان یەکێک لە شرۆڤەکانی ناسراو لەمەڕ ناوەڕۆکی حقوق کە لە سەرەتای سەدەی بیستەم ڕۆنراوە و زۆریش کەڵکی لێوەرگیراوە و بەڵگەمەند بووە و دەتوانین بڵێین خاڵی دەسپێکی لێکدانەوەکانی دواترە، بە کورتی باس دەکەین.
ڕستەی “ئا، مافی خۆیەتی کارێک بکا”، ڕەنگبێ بۆ بەیانی بیرۆکەگەلی جۆراوجۆر بەکاربێت، دەبێ چەمکی حقوق بە پێوەری “دەرەوست” و دژبەرەکان”ی پێناسە بکرێ. ئەو ڕستەیەی سەرەوە ڕەنگبێ بەو مانایە بێ کە، “بێ” خاوەن ئەرکێکە بەوەی کە بهێڵیت “ئا” کارێک بکات، بەجۆرێک کە “ئا” داوایەکی لەسەر “بێ” هەبێ کە ئەرکەکەی پێشێل نەکات. لێرەدا مافی “ئا”، هاوڕێ و دەرەوستی ئەرکی “بێ”یە. هەروەها دەکرێ ڕستەی سەرەوە بەو مانایە بێ کە،”ئا” لە ئەنجامی ئەو کارەدا بە کردن و نەکردنی ئازادە.
لێرەدا، مافی پێدراو سەرنجی دەدرێتێ و کارمان بەوەی نییە کە “بێ” دەبێ چ بکات.ئەو مەبەستەمان لە ماف، بە “هەڤیازی”(امتیاز) ناسراوە و هەڵبەت هیندێکیش پێیان باشە بڵێن “ئازادی”. هەمیسان ماف بە مانای “هێز”یش بەکاردێت، بۆ میناک خاوەن مڵک دەتوانێ مڵکی خۆی بیفرۆشێت یان بە ڕەهنی بدا و هەرچی دەیکا؛ ئەمە هێز و دەستەلاتی ئەو کەسەیە کە مافی خۆیەتی…

بابەتی پێوەندیدار

دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی چالاکانی لوڕ بەردەوامە

2026-07-08
کوشتنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە

2026-07-07
دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاوژینێکی هونەرمەند

لاوێکی مەهابادی لەلایەن مۆرەیەکی کۆماری ئیسلامییەوە کوژرا

2026-07-02
بانکی زیندانیانی سیاسی

by IKHRC

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-01-16
  • 06:18

Next Post
هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد دەسبەسەر کرا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی