فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (١٨) شاروخ حەسەنزادە

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-12-20
  • کات: 05:53

چاونیوز: درێژەی بەشی حەڤدە…

مژاری دادپەروەری
چ تشتێک دەبێتە مژاری سەرەکی دادپەروەری؟ بە پێی ئەم ڕوانینە، زۆرێک لە کاروبارەکان لەوانە دامەزراوە و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری، یاساکان، تاکەکان، تایبەتمەندییەکانی تاک، کردەوەکان، بڕیاردان و هەڵسەنگاندن بە دادپەروەری و یان نادادپەروەری شی دەکرێنەوە. بەڵام گرنگترین بابەتی دادپەروەری پێکهاتەی سەرەکی و بنەمایی کۆمەڵگا و دامەزراوەکانیەتی.
ئەم دامەزراوە و پێکهاتانە بریتین لە دامەزراوەگەلی گرنگی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی کە پشتیوانی یاسایی لە ماف و ئازادییە سەرەکییەکان، بازاری کێبرکێ، خاوەنداریەتی کەسی لەسەر کەرەسەی بەرهەم هێنان و بنەماڵەی تاق هاوسەری و چۆنیەتی دەست وێڕاگێشتن بە دەرفەتەکان مینانێک لەو باسانە دەکات. کۆی گشتی ئەم دامەزراوانە ماف و ئەرکەکانی تاک دیاری دەکەن و کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر ژیان و ڕادەی چاوەڕوانی ئەوان لەسەر ژیان دیاری دەکات. دەزانین ڕادەی چاوەڕوانی و هیوای تاکەکان بە ژیان جۆربەجۆرە. بەشێکی زۆر لەو جیاوازییانە، بۆ چۆنیەتی ڕەوشی سیستەم و دۆخی ئابووری، کۆمەڵایەتی و مێژوویی دەگەڕێتەوە کە دەبێتە هۆی دابەشکاری نابەرانبەری دەرفەتەکان و لە ئاکام دەبێتە هۆی نابەرانبەری و ناهاوسەنگی یەکجار زۆری نێوان مرۆڤەکان. هەر بۆیە مژاری سەرەکی و بنەمایی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دامەزراوە و پێکهاتەکانی کۆمەڵگایە.
-پرەنسیپەکانی دادپەروەری
لەڕاستیدا بە ڕوون کردنەوەی پرەنسیپەکانی دادپەروەری، دەتوانین بەرسڤی ئەم پرسیارانە بدەینەوە کە دادپەروەری چییە؟
“جان ڕاڵز” ڕای وایە کە، لە “ڕەوشی یەکەمین” کە دواتر زیاتر باسی دەکەین، مرۆڤەکان لەهەمبەر پێناسە و ناساندنی پێداگری، ڕێکەوتن لەسەر دوو پرەنسیپی سەرەکی دەکەن. ئەم دوو بنەمایە کەرەستەی مانایی کاریگەریان بۆ هەڵسەنگاندن و ڕەخنەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، نیزامی سیاسی، ئابووری، یاساکان، ئاکاری تاکەکان و گرووپەکان و … خۆیا دەکا. ئەم دوو بنواشەیە لەسەر ئەم باوەڕەیە کە مرۆڤەکان بەشێوەی سرووشتی دەگەڵ یەکتر بەرانبەرن، هەربۆیە، بەم دوو بنواشانە، لە کەرەسەکانی دادپەروەری ئەمەیە کە لە هەبوونی مافی بەرانبەری هەموو تاکێک بۆ هەبوونی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان، دەست وێڕاگەیشتن بە دەرفەتەکان پشتیوانی لە هەبوونی ژیانێکی باش بکات. ناوبراو ئەو وێنە و ئایدییایەی خۆی لەهەمبەر دادپەرەری لە چوارچێوەی دوو بنەمای بەرەوە ئاوابەندی دەکا:
بنەمای یەکەم: هەمووکەسێک بە شێوەی بەرانبەر و وەک یەک مافی ئازادییە سەرەکییەکانی لە زۆرترین ئاست کە دەگەڵ هاوشیوەی ئازادییەکانی ئیتران هاوتەریب بێ، هەیە.
بنەمای دووهەم: نابەرانبەرییەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری بە جۆرێک دابڕێژرێن کە: ئا، سوود و قازانجی بەشخوراوترین و بێ بەهرەمەند ترین کەسەکانی کۆمەڵگا بگاتە ئاستی لانی زۆر و دابینی بکا، بێ، هەرجۆرە قازانج و بەرژەوەندییەک بۆ جێگە و پێگەکان بگەڕێتەوە کە گەیشتن پێیان لە ڕەوشێکی بەرانبەر و بێ لایەنانەوە و بە ئینسافەوە بێ، واتە دەست وێڕاگەیشتن بە دەرفەتەکان بەڕووی هەموو کەس ئاوەڵا بکرێتەوە بەبێ جیاوازی.

بابەتی پێوەندیدار

ئاگری شوناس و خۆڵەمێشی متمانە

ئاگری شوناس و خۆڵەمێشی متمانە

2025-09-11
دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

2025-05-22
کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

2025-05-11
فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

2025-04-22
بەڵگە و دۆکیومێنت

ئاشکرابوونی ناسنامەی هەشت هاووڵاتیی دیکەی کورد کە گیانیان لەدەست داوە

by IKHRC
2026-01-23
بەڵگە و دۆکیومێنت

زیادبوونی نیگەرانییەکان لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی یووسف ئەحمەدی

by IKHRC
2026-01-23
بانکی زیندانیانی سیاسی

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە سەردەشت

by IKHRC
2026-01-23
وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (١٨) شاروخ حەسەنزادە

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (١٨) شاروخ حەسەنزادە

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-12-20
  • 05:53

چاونیوز: درێژەی بەشی حەڤدە…

مژاری دادپەروەری
چ تشتێک دەبێتە مژاری سەرەکی دادپەروەری؟ بە پێی ئەم ڕوانینە، زۆرێک لە کاروبارەکان لەوانە دامەزراوە و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری، یاساکان، تاکەکان، تایبەتمەندییەکانی تاک، کردەوەکان، بڕیاردان و هەڵسەنگاندن بە دادپەروەری و یان نادادپەروەری شی دەکرێنەوە. بەڵام گرنگترین بابەتی دادپەروەری پێکهاتەی سەرەکی و بنەمایی کۆمەڵگا و دامەزراوەکانیەتی.
ئەم دامەزراوە و پێکهاتانە بریتین لە دامەزراوەگەلی گرنگی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی کە پشتیوانی یاسایی لە ماف و ئازادییە سەرەکییەکان، بازاری کێبرکێ، خاوەنداریەتی کەسی لەسەر کەرەسەی بەرهەم هێنان و بنەماڵەی تاق هاوسەری و چۆنیەتی دەست وێڕاگێشتن بە دەرفەتەکان مینانێک لەو باسانە دەکات. کۆی گشتی ئەم دامەزراوانە ماف و ئەرکەکانی تاک دیاری دەکەن و کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر ژیان و ڕادەی چاوەڕوانی ئەوان لەسەر ژیان دیاری دەکات. دەزانین ڕادەی چاوەڕوانی و هیوای تاکەکان بە ژیان جۆربەجۆرە. بەشێکی زۆر لەو جیاوازییانە، بۆ چۆنیەتی ڕەوشی سیستەم و دۆخی ئابووری، کۆمەڵایەتی و مێژوویی دەگەڕێتەوە کە دەبێتە هۆی دابەشکاری نابەرانبەری دەرفەتەکان و لە ئاکام دەبێتە هۆی نابەرانبەری و ناهاوسەنگی یەکجار زۆری نێوان مرۆڤەکان. هەر بۆیە مژاری سەرەکی و بنەمایی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دامەزراوە و پێکهاتەکانی کۆمەڵگایە.
-پرەنسیپەکانی دادپەروەری
لەڕاستیدا بە ڕوون کردنەوەی پرەنسیپەکانی دادپەروەری، دەتوانین بەرسڤی ئەم پرسیارانە بدەینەوە کە دادپەروەری چییە؟
“جان ڕاڵز” ڕای وایە کە، لە “ڕەوشی یەکەمین” کە دواتر زیاتر باسی دەکەین، مرۆڤەکان لەهەمبەر پێناسە و ناساندنی پێداگری، ڕێکەوتن لەسەر دوو پرەنسیپی سەرەکی دەکەن. ئەم دوو بنەمایە کەرەستەی مانایی کاریگەریان بۆ هەڵسەنگاندن و ڕەخنەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، نیزامی سیاسی، ئابووری، یاساکان، ئاکاری تاکەکان و گرووپەکان و … خۆیا دەکا. ئەم دوو بنواشەیە لەسەر ئەم باوەڕەیە کە مرۆڤەکان بەشێوەی سرووشتی دەگەڵ یەکتر بەرانبەرن، هەربۆیە، بەم دوو بنواشانە، لە کەرەسەکانی دادپەروەری ئەمەیە کە لە هەبوونی مافی بەرانبەری هەموو تاکێک بۆ هەبوونی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان، دەست وێڕاگەیشتن بە دەرفەتەکان پشتیوانی لە هەبوونی ژیانێکی باش بکات. ناوبراو ئەو وێنە و ئایدییایەی خۆی لەهەمبەر دادپەرەری لە چوارچێوەی دوو بنەمای بەرەوە ئاوابەندی دەکا:
بنەمای یەکەم: هەمووکەسێک بە شێوەی بەرانبەر و وەک یەک مافی ئازادییە سەرەکییەکانی لە زۆرترین ئاست کە دەگەڵ هاوشیوەی ئازادییەکانی ئیتران هاوتەریب بێ، هەیە.
بنەمای دووهەم: نابەرانبەرییەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری بە جۆرێک دابڕێژرێن کە: ئا، سوود و قازانجی بەشخوراوترین و بێ بەهرەمەند ترین کەسەکانی کۆمەڵگا بگاتە ئاستی لانی زۆر و دابینی بکا، بێ، هەرجۆرە قازانج و بەرژەوەندییەک بۆ جێگە و پێگەکان بگەڕێتەوە کە گەیشتن پێیان لە ڕەوشێکی بەرانبەر و بێ لایەنانەوە و بە ئینسافەوە بێ، واتە دەست وێڕاگەیشتن بە دەرفەتەکان بەڕووی هەموو کەس ئاوەڵا بکرێتەوە بەبێ جیاوازی.

بابەتی پێوەندیدار

ئاگری شوناس و خۆڵەمێشی متمانە

ئاگری شوناس و خۆڵەمێشی متمانە

2025-09-11
دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

2025-05-22
کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

2025-05-11
فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

2025-04-22
Next Post
خۆکوژی مێرمنداڵێک ١٢ ساڵە

خۆکوژی مێرمنداڵێک ١٢ ساڵە

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی