حوکمی لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ لە لایەن لقی ٣٩ی دیوانی بەرزی وڵات هەڵوەشایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حوکمی لەسێدارەدانی “ناسر بەکرزادە” بەندکراوی سیاسیی کوردی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ سزای سێدارەی بۆ دەرکرابوو، لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات هەڵوەشاوە.
ئەم حوکمە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ بە ناوبراو ڕاگەیندراوە و دۆسییەکەی بۆ پێداچوونەوەی دووباره بۆ دادگای ئینقلابی ورمێ نێردراوەتەوە.
لە خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە کوردە لە قۆناغی پێداچوونەوەدا لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات هەڵوەشایەوە و دۆسییەکەی بۆ پێداچوونەوەی سەرلەنوێ بۆ لقێکی تر لە دادگای ئینقلابی ورمێ گوزاراوە.
ناوبراو لە خەزەڵوەری ١٤٠٣ لە کۆبوونەوەی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی”سیخوڕی بۆ ئیسرایل” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.
ناسر بەکرزادە، یەکمجار لە گەلاوێژی ١٤٠٢ دەسبەسەر و دوای چەن حەوتوو ڕاگیران بە وەرگرتنی بەڵێنامە ئازاد کرا، پاشان لە ١٢ی بەفرانباری هەمان ساڵدا لە لایەن ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا و دوای چەند مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی پادگانی ئەلمەهدییەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازراوە.





