فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
هەژاریی بنەماڵە کرێکارەکان لە نیسێی مووچە و حەقدەستە دیاریکراوەکانیان!

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-03-22
  • کات: 21:06

تەهای رەحیمی

کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان زۆرترین هەوڵیان ئەوەیە ئاستی ژیانی چینە کەمداهاتەکانی کۆمەڵگە بەرز بکەنەوە وبە گرتنەبەری رێوشوێنی گونجا و پەسندی بریار و قانوون ئاستی زیان و خەسار لەسەر ژیانی ئەو چینانە دابەزێنن و، دەوڵەت و سیستمەکان هەمیشە وەک چەترێک ئەو توێژانە بەتایبەتیش توێژی کرێکار دەپارێزن. کەچی سیستمی کۆماری ئیسلامیدا، هەر چین و توێژ و کار و کاسبییەک پشتی بە سیستمی هەتا سەر ئێسقان گەندەڵ و دەستوپێوەندییەکانی رێژیم گەرم نەبێ، نە توانای ململانێێ بازار و هەڤرکێی هەیە، نە تەنانەت توانای مانەوەش لە گۆڕەپانی ژیاندا. کەواتە بەکورتی دەبێ لەو شێواوە بازارەی رێژیم بۆ خۆی و تەیارکردنی دەستوپێوەندەکانی لە پێناو بەرەوپێش بردنی ئایدیۆلۆژیا و هزرە بەرزەفڕانەکانی پێکیهێناوە، ئەگەر نەبی بە پاشکۆی ناوەندێکی گەندەڵ و ئیختاپووس ئاسای رێژیم کۆڵەوار دەردەچی. هەروەک چۆن دەبینین ئەم بابەتە، واتە بێ بەرنامەیی و ناستاندارد بوونی بەرنامەی بووژاندنەوە و بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگە و کەرتی پیشەسازیی ئێران، بووەتە هۆی ئەوەی نەک وەبەرهێنەری دەرەکی بە پارێزەوە روو لەو وڵاتە دەوڵەمەندە بە سامانە سرووشتییەکان بکا، بەڵکوو دەوڵەمەند و خاوەن سامانی نێوخۆییش کەمتر خۆ لە وەبەرهێنان لە ئێراندا بدەن. لە وڵاتێکی ئەوتۆدا کارەساتتر لە هەمووی ئەوانە ئەوەیە کە پشتت گەرم بە هیچ شوێنێکی دەسەڵاتەوە نەبێ و کرێکاریش بی، کە دیارە بە داخەوە ئەو پیشەیەش لانیکەم لە ناوچە سنوورییەکان و بەتایبەت نیشتمانی نەتەوە بندەستەکانی وەک کورد و بەلووچ زۆر کەمە، هەر بۆیە لاوان و دایک و باوکانی کورد و بەشمەینەت دەبێ بۆ پەیداکردنی پارووە نانێک روو لە شارەکانی ناوەند و پیشەیی وڵات بکەن.

ئەگەرچی رێژیم چەند ناوەندێکی لە ژێر ناوی کار و کرێکار  کردۆتەوە هەتا تاووتوێی داهات و تێچووی ژیانی ئەم چینە کەمداهاتە بکەن، بەڵام بەهۆی ناڕاستەقینە بوونی ئامارەکانی دیکەی ناوەندەیەلی حکوومەت و دەوڵەت، کە هەمیشە بۆ خەڵەتاندنی بیروڕای گشتی و، هەروەها کەڵکی سیاسی ئاماری ناڕاست و هەڵە دەرخواردی مێشکی خەڵک دەدەن، زیاترین زیان بەر خەڵک و بەتایبەت چینە هەژار و کەمداهاتەکان دەکەوێ. کاتێک تێچووی ژیانی بنەماڵەیەکی ئاسایی و چەند کەسی لە لایەن ناوەندێکی دیکەوە، زۆر کەمتر لە نرخی راستەقینەی بڵاو دەکرێتەوە و رێژەی هەڵاوسان درۆیینتر دەردەکەوێ، ئەنجومەنە کارتۆنییەکانی سەر بە دەسەڵاتیش بە پشت بەستن بەو ئامارانە، ئاستی مووچە و داهاتی چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە پاش و پێش پێدەکەن. بۆ وێنە لە حاڵێکدا رۆژانە ئاستی تێچووی ژیان بە شوێنی نیشتەجێ بوونی و خواردن و جلوبەرگەوە بەرەو فڕینە، ئەنجوومەنی بەرزی کار بۆ ساڵی نەوەد و شەش ئاستی داهاتی کرێکاری بەرێژەی نزیک بە پازدە لە سەد زیاد کرد، لە حاڵێکدا تێچووی ژیانی بنەماڵەیەکی سێ کەسی بۆ ئەو ساڵە دوو ملیۆن و پێنجسەد هەتا سەرووی سێ ملیۆن راگەیەندراوە. بەگوێرەی ئەو ئاستە بێ کە ئەنجوومەنی بەرزی کار دیاری کردوە، زیاتر لە یازدە ملیۆن ملیۆن کەس لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. دەگەڵ ئەوەشدا کە حکوومەت و دەوڵەت زۆر سەبارەت بە ژیان و چۆنێتی بەڕیوەچوونی خەڵی ئێران کەمتەرخەمن و تەنیا وەک لە کۆڵ خۆکردنەوە و بە پشتن بەستن بە ئاماری ناڕاست و درۆیین ئاستی ژیان و داهات و تێچوو و بژێوی جەماوەر لێکدەدەنەوە، رۆژانە شایەدی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی کرێکاران و چین وتوێژە کەمداهاتەکانی دیکەین، کە جاری وایە بەبێ هۆکار و بەبێ رەچاوی قانوونێکی مرۆڤ پەسند و گونجاو دەگەڵ بڕیارنامە نێونەتەوەییەکان، بە کۆمەڵ کرێکاران لەسەر کار دەردەکرێن، یان جاری وایە چەند مانگ مووچەی کرێکاران نادرێ و دەیان تەشقەڵە بە کرێکار دەکرێ هەتا پارووە نانێکی بۆ دەگەیەنرێتە دەمی ماڵ و منداڵی. کۆماری ئیسلامی کە تەنیا بیر لە هەڵگیرساندنی ئاوری شەڕ لە ناوچەکە و وڵاتانی جیهاندا دەکاتەوە و داهاتی وڵات لە دروستکردنی میلیشیا و گرووپە تیرۆریستەکاندا خەرج دەکا، وڵاتی لە زۆربەی بوارەکانەوە تووشی قەیران کردوە و قەیرانە کەڵەکەبووەکانی سەرچاوەگرتوو لە نالێهاتوویی ئەو دەسەڵاتە، دەستیان دە بینەقاقای خەڵکی هەژار و نەدار ناوە و، بەردەوامیش گووشاری زیاتر دەوکەێتە سەر شانیان. ئەگەر کەسێکیش یان گرووپ و سەندیکایەک ناڕەزایەتی دەرببڕێ، بە تۆمەتی جۆراوجۆر و بەستنەوەیان بە دەست و دوژمی دەرەکی دە کونجی زیندان دەپەستێوێ، هە رئێستا کەم نین ئەو چالاکە کرێکارییانەی لە سۆنگەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی ژیان و قانوونەکانی کاری ئێران و مافی کرێکار دە بەندیخانە دان. باری قوورسی ژیان و دابینی ژیانی بنەماڵە، زۆر جاران کارەساتی لێکەوتووەتەوە و رۆژ نیە لە چینی کەمداهاتی کرێکار قوربانی نەستێنێ. کێشەی دەروونی و ئارێشە کۆمەڵایەتییەکان، خۆکووژی و بەگشتی خەسارەکانی ژیان سەرەتا بەر دەرک بەو چینە دەگرێ کە ژیانی ئەمرۆی هەراج دەکا بۆ نانی سبەی، کەچی حکوومەت و دەوڵەتی ئێران بە فەرمانی ویلایەتی فەقیهـ خەریکە مافی هاوولاتی بوون بە  بنەماڵەی کوژراوانی بە ناو پارێزەرانی حەرەم دەدا و لە لایەک سامان و سەروەتی ئێران بۆ بەکرێگرتنی شەڕکەر و ئاژاوەچی لە وڵاتانی ناوچەکە بە با دەدا ولە لایەکی دیکەشەوە بەجێی ئەوەی خەم لە ژیانی خەڵکی خۆی بخوا، بنەماڵەی ئەو تیرۆریستانە بەخێو دەکا کە لە پێناو هێژمۆنی ویلایەتی فەقیهدا بە کوشت دەچن. وڵاتێک کە بەڕێوەبەرانی خەم لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی خۆی نەخوا، بەڵکوو لە پێناو درێژکردنەوەی رۆژێکی تەمەنی دەسەڵاتی نگریسیدا ئاژاوە دە ماڵی خەڵک بخا، هەر ئەو دۆخەی ژیانی ئێستای خەڵکی ئێران بۆ خەڵک بە دیاری دێنێ، کە رەنگبێ زۆر بن ئەو بنەماڵە و منداڵانەی کارەساتی تاڵتر لە رووداوە دڵتەزێنەکانی شەڕ لە سووریە، یەمەن و ئێراق و … تاقی بکەنەوە. بەڵێ ئەمەیە ئێران وڵاتێک کە نوێنەری خوا بەڕێوەی دەبا و خەرێک گۆڕستان و ئەشکەوتەکانی دەبن بە شوێنی خەوتنی زۆربەی خەڵکەکەی.

بابەتی پێوەندیدار

دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

2025-05-22
کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

2025-05-11
فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

2025-04-22
مەدەنییەت وەک دۆکترینی کۆماری کوردستان هەتا ئیستا

2024-03-08
چاونیوز

کەوتنەخوارەوە دڕۆنی سپای پاسداران لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار، بووە هۆی برینداربوونی ژنێک

by IKHRC
2025-06-18
بەندکراوان

فواد مورادی دەسبەسەر کرا

by IKHRC
2025-06-18
بەندکراوان

ئەمجەد گریاخیز بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٢ ساڵ بەندی هەڵپەسێردراو، حوکم درا

by IKHRC
2025-06-12
هەژاریی بنەماڵە کرێکارەکان لە نیسێی مووچە و حەقدەستە دیاریکراوەکانیان!

هەژاریی بنەماڵە کرێکارەکان لە نیسێی مووچە و حەقدەستە دیاریکراوەکانیان!

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-03-22
  • 21:06

Next Post
ماوەی مەئمورییەتی ڕاپۆرتنێری شوڕای مافی مرۆڤ لە ئێران درێژ کرایەوە

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2025 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی