ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی هۆمایون سەفەری، بەندکراوی کوردی خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان (چاونیوز)، هۆمایون سەفەری بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێداره حوکم درابوو. بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، حوکمی لەسێدارەدان ناوبراو لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام جێبەجێ کرا.
جێی ئاماژەیه کە تا ئێستا میدیای دەوڵەتی، حوکمی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.





