چاونیوز: بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فارسیی کوردکانال، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی “حەسەنعەلی نەورۆزی”، کوڕی “والی” و خەڵکی کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شاری مەشهەد و بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حەسەنعەلی نەورۆزی وتوویەتی، حەسەنعەلی نەورۆزی بە مەبەستی کارکردن ڕۆیشتبووە مەشهەد، کە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و گیانی لە دەست دا. هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، کە دوای گیانلەدەستدانی حەسەنعەلی نەورۆزی، بنەماڵەکەیان بانگهێشتی ناوەندە پێوەندیدارەکان کردووە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی، بەڵام لە جیاتی ڕادەستکردنەوەی تەرمەکە، تەنیا گۆڕێکیان پێ پیشان داون





