چاونیوز: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبی دێموکرات دەسبەسەر کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەمەکەی خۆی بە بەندیخانەی مەهاباد ناساند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، “ڕەسووڵ یووسفی ئازەر”، خەڵکی گوندی “بەفرەوان”، سەربە شاری مەهاباد، کە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبی دێموکرات دەسبەسەر کرابوو و ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعات بووە، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی کە ٥ مانگ زیندانە، خۆی بە بەندیخانەی مەهاباد ناساند.





