چاونیوز: لە درێژەی ئاشکرابوونی ناسنامەی هاووڵاتییانی گیانلەدەستدراوی کوردستان، ناسنامەی هاووڵاتییەکی گیانلەدەستدراوی دیکەی کورد ئاشکرا کرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ڕۆژی هەینی، ١٩ بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کوردی کرمانج، بە ناوی ڕەزا حەسەنزادە، تەمەن ٢٩ ساڵ، لە ڕەوتی دوایین ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، گولـلە لە سەری کەوتووە و گیانی لە دەست داوە.
بەپێی زانیارییەکانی بەردەست، تەرمی ئەم هاووڵاتییە، لە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار، لە شارۆچکەی قەڵای حەسەن خان لە نزیکەی تاران بە خاک سپێردراوە.





