چاونیوز: دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکانی بە ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیزی سزا دا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، “پەرویز بنگینی” ٢٩ ساڵە، خەڵکی شاری بۆکانی، کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری بۆکانەوە بە ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە.
ئەم هاووڵاتییە بۆکانییە کە لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکان بە سەرۆکایەتیی “مێهدی فەخریـ”ـیەوە دادگای کراوە، بە تاوانی “بانگەشە بەدژی کۆماری ئیسلامی” حوکم دراوە.





