شەوی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شارەکی دووشانی سنە بە ناوی “ئازاد ڕەعنایی”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، کوژرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ئەم هاونیشتمانییە لە کاتێکدا بە ماتۆڕسیکلێت ویستوویەتی لە بازگەی پشکنینی سێڕێیانی مەریوان بەرەو نێو شاری سنە بڕوات، بێ ئاگادارکردنەوە تەقەی لێ کراوە و گیانی لەدەست داوە.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل، شەپۆلێک لە دەسبەسەرکردن، ترس و سەرکوتی لە شارەکانی کوردستان دەست پێ کردووە.





