ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بانە بە ناوی “ئومید ئەحمەدپوور”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزە ئەمنییەکان بەهۆی کەڵکوەرگرتنی “هوشیار شەعبانی” لە ماشینی ئومید، بەبێ حوکمی دادوەر ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
شایانی باسە کە؛ هوشیار شەعبانی بەیانیی هەمان ڕۆژ، بە تەقەی ڕاستەوخۆ و برینداربوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، دۆخی هەنووکەیی و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاونیشتمانییە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.





