چاونیوز: پاش تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی هەینی، ۵ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردستانی و خەڵكی شاری مەریوان بە ناوی “نەوید عەبدوڵڵاهی”، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە، دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە، پاش ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەو تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە کە پێشتر واتە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، نەوید جارێکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.





