حەسەن فەرەجی، مامۆستای زانکۆی ئازادی مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کراوە و دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( چاونیوز)، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەر ١٤٠٤، “حەسەن فەرەجی” دوکتورا لە فیزیۆلۆژیای وەرزش و ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆی ئازادی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شۆێنیکی نادیار گوازرایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە تا ئێستا هیچ پێوەندییەکی لە گەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی بێ ئاکام بووە.
شایانی باسە تا ئێستا زانیاریەکی دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵ ئەو هاونیشتمانییە لەبەر دەستدا نییه.





