پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ و نیو لە دەسبەسەرکرانی ئیحسان ڕۆستەمی وەرگێڕ و چالاکی فەرهەنگی خەڵکی شاری هەرسین کرماشان، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی و بارودۆخی لەبەر دەستدا نییه.
ئیحسان ڕۆستەمی ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە ماڵەکەی خۆیدا لە تاران لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە سەرەتایی ترین مافەکانی خۆی وەک دەستڕاگەیشتن بە تەلەفوون و پارێزەر بێبەش کراوە.





