چاونیوز: پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دوو ڕۆژە خوێناوییەکەی دوایین خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان، ناسنامەی گیانلەدەستدراوێکی خەڵکی تیکاب ئاشکرا کرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی گەیشتووەتە چاونیوز “جەهانگیر نازری”، تەمەن ٤٦ ساڵ، خەڵکی گوندی “قەڕوڵخانە”ی سەربە شارستانی تیکاب، لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان و لە هاووڵاتییانی ئازەری زمان، نیشتەجێی تاران، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە دەستی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست دا.
ناوبراو کە خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە، پاش چەند ڕۆژ لە گیانلەدەستدانی، تەرمەکەی لە “کەهریزەک” دۆزرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.





