چاونیوز: لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا، ژنێکی دیکەی کورد لە تاران بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەیبە کۆروەندی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی شاری ئەسەدئابادی هەمەدان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، گیانی لەدەست دا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، تەرمی تەیبە کۆروەندی لەژێر چاوەدێریی چڕی ئەمنییەتی و بە نهێنی لە زێدی خۆی لە “ئەسەدئاباد” بە خاک سپێردرا.
شایانی باسە، کە مەلەکعەلی کۆروەندی باوکی تەیبە کۆروەندی، لە ٢ی بانەمەڕی ١٣٦٨، لە کاتێک کە تەیبە تەنیا ٣ ساڵی بووە، بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی لە سێدارە دراوە.





